تەڤ-دەم: ئەم ساڵە بکەین بە ساڵی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ

تەڤ-دەم پیلانگێڕی ١٥ی شوباتی شەرمەزارکرد و وتی: "ئەمساڵە دەکەین بە ساڵی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ. ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت هەموو کێشەکانی هەرێمەکە چارەسەربکات".

بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەی لە دژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، بزوتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (تەڤ-دەم) ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردوە.

دێژەی ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

"لە پێشدا پێلانگێڕی نێونەتەوەی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزاردەکەین. ڕێبەر ئۆجالان نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلانی هەرێمەکە دەکات.  ئەو یارییەی دەوڵەتان ئەنجامیاندا، یارییەکی گەلێک مەترسیداربوو، چونکە ئەم پیلانگێڕییە یاسا و پێوانەکانی مرۆڤایەتی و نێونەتەوەی پێشێلکرد. ئامانجی ئەم پیلانگێڕییە لە ناوبردنی ڕێبەرێتی گەلە لە ئاستی ئازادی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی.

لەو کاتەدا تەڤگەرێکی دیبلۆماتیک، ئەمنی و سیاسی لە نێوان چەندین دەوڵەتی هەرێمی و نێونەتەوەیدا دروستکرا. ئەمە لە چوارچێوەی کارێکی هەوڵگری هاوبەش و گشتیدا ئەنجامدرا. زۆرینەی دەوڵەتان بەشداربوون تێیدا. لە ئەنجامدا بازارێک لە بازاڕەکانی ئەوە سەردەمە دروست بوو کە خزمەتی بە تورکیای فاشیست دەکات. بەم شێوەیەش گەلی کورد و پێکهاتەکانی تر بوون بە قوربانی و پلانە تاوانکارییەکان لە جەنگی سێهەمی جیهانیدا. تاوانی جەنگ و قڕکردنی بە کۆمەڵ لە دژی پێهاتەکان ئەنجام دەدەن. پیلانگێڕی سەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان هەنگاوی یەکەمی ئەم پلانەبوو.

ململانێ و ناکۆکی لە نێوان هێزە پیلانگێرەکاندا هەیە، بەڵام نزیکبوونەوەی مەترسیدار هێشتا بەردەوامە.  پێداگرن لەسەر گەرمکردنی شەڕ و چوارچێوەی شەڕەکان بەرفراوانتر بکەن، چارەسەی دیموکراتیک و ئاشتیان ناوێت. بۆیە لە نکۆڵیکردنی ماف و هیوای گەلان، لەنابردنی ئیرادەی چاندی مێژووی و دورخستەنەوەیان لە بەهای ئەخلاقی کۆمەڵگا بەردەوامە. بەڵام لە هاوپشتیکردنی گەلان بە بەرخۆدان و فکری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە ناو جەماوەری هەرێمی و جیهانیدا بەهێزتربوو. لەم چوارچێوەشدا دەستپێشخەری مرۆی و هەنگاوی نێونەتەوەی بەرفراوان بۆ پێکهێنانی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری سیاسی کێشەی کورد ڕاگەیاندرا. هەروەها هەنگاوێکی گرنگ بۆ دامەزراندی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیکی ئازاد بە پێشەنگایەتی ژن و گەنجان هاوێژراوە.

گۆشەگیری و سزای قورس کە دەوڵەتی فاشیستی تورک بە تۆڕێکی جیهانی فەرزیکردوە، لە خەبات و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆدا بۆ ماوەی ٢٥ ساڵە بەردەوامە. سزا و گۆشەگیری قورس، نا یاساییە و لە دەرەوەی پەیمانە نێونەتەوەیەکاندایە. ڕێگریکردن لە چاوپێکەتن بە بنەماڵە و پارێزەرەکانی نا یاساییە. هەروەها ڕێگریکردن لە سەردانیکردنی و چاوپێکەوتنی دەزگای تەندروستی، یاسای، مەدەنی و نێونەتەوەی لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالاندا تاوانە و لە دژی پەیمانی مافەکانی مرۆڤە.

بێدەنگی دەوڵەتان لە بەرامبەر ئەم کارانە وەک هاوکاریکردنی دەوڵەتی تورکی فاشیست دەبینین. پێویستبوو کۆمەڵگای نێونەتەوەی ڕامان و پارادایمی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانی بە جدی وەرگرتبایە، کە چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیا و باکوری کوردستان و گەلانی هەرێمەکە بە شێوەی دیموکراتیک لەخۆدەگرێت. و بە گوێرەی نەتەوەی دیموکراتیک و فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" کێشەکان چارەسەربکەن.

ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بە چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی هەرێمی، بوو بە بابەتی سیاسی سەرەکی لە هەموو هەرێمەکان. ئەوە ڕوونە پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ بوە بە پرۆژەیەکی جیهانی و لە گۆڕەپانی چاند، سیاسی و چڤاکیدا کاریگەری دروستکردوە.

وەک تەڤ-چاند چاند دوا لە هەموو هێزە سیاسیەکان، نیشتیمانی، کوردستانی، عەرەب، سوریانی، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگای هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەین، بۆ پاراستنی بەهاکانی ڕێبەر ئاپۆ ئاستی تێکۆشان بڵندتر بکەن. با ئەمساڵ ببێت بەساڵی ئازادی جەستەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان. ئازادی جەستەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان تاکە ڕێگایی کۆتایهێنانی سیاسەتی دەوڵەتانی داگیرکەرە.

هەروەها سڵاو لە بەرخۆدانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین. داوا لە هەموو ڕێکخراوە یاسای، کەسایەتی دیموکراتیک و بزوتنەوە شۆڕشگێڕەکانی جیهان دەکەین کە خۆیان ڕێکبخەن، بەشداری هەڵمەتی 'بۆ ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ببن' پشتیوانی خەباتی زیندانیانی سیاسی ببن کە لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیستدان. ڕێبەر ئاپۆ بووە بە سیمبوڵی ئازادی بۆ هەموو گەلانی جیهان".