'وێڕایی بوونی هێرشەکان سەرکەووتن بۆ کورد دەبێت'

وتەبێژی بەڕێوەبەری خۆسەری ڕۆژئاوا لە ئەڵمانیا د. عەبدولرەحمان عومەر ئاماژەی بە ئیرادەی گەلی کورد کرد و وتی: "وێڕایی هێرشەکان لەسەر گەلی کورد، بەڵام بەدڵنیاییەوە گەلی کورد لە سەدساڵەیی نوێدا سەردەکەوێت."

بەرخۆدان لە دژی داگیرکاری

وتەبێژی بەڕێوەبەری خۆسەری ڕۆژئاوا لە ئەڵمانیا د. عەبدولرەحمان عومەر سەرەنجی خستە سەر پلانی نوێ و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، درێژکراوەی سیساسەتی قڕکردنی گەلی کورد، کە لە پەیماننامەی لۆزانەوە دەستیپێکردووە.

وتەبێژی بەڕێوەبەری خۆسەری ڕۆژئاوا لە ئەڵمانیا د. عەبدولرەحمان عومەر بۆ ئاژانسی هەوڵی فورات (ANF) قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ماوەی سەد ساڵە دەڵەتی تورک لە هەوڵی قڕکردن و لەناوبردنی گەلی کوردە و وتی: "لە هیچ جێگایەکی جیهاندا دەوڵەتی تورک لەگەڵ ستاتۆی کورددا نیە، بۆ لەناوبردن و قڕکردنی کوردان، هەموو فرت و فێڵ و داگیرکارییەک دەکات."

عومەر سەرنجی خستەسەر هاوکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ چەتەکانی داعش، کە لە چوار چێوەی پلانەکانیدایە بۆ لەنابردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا و داگیرکردنی عەفرین، هەندێک لە هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کۆمەڵکوژی و گۆڕینی دیمۆگرافیا و وتی: "بۆ قڕکردنی کوردان و لەنابردنی دەستەکەوتەکانی گەلی کورد، هەموو جۆرە ڕێگە و قەیرانێکی جیهانی وەک هەلێک بۆخۆی بەکاردەهێنێت، تاکە شت دەیەوێت لەناوبردنی گەلی کوردە. بۆ بەشدارییپێکردنی حکومەتی باشووری کوردستان و حکومەتی ناوەندی عێراق پەلکێشی ناو رێکەوتنەکان دەکات. ئەم هەموو سەردان و هەوڵانەی تەنها بۆ لەناوبردنی کوردە."

مێژوو دەریخستووە ناتوانن هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنێت

لەبەردەوامی قسەکانید عومەر سەرنجی خستە شکستخواردووی دەوڵەتی تورک لە ئاست هێزی بەڕێکخستنبووی کورد و وتی: "کوردان لە ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر لە جیهاندا ڕۆڵێکی ناوازەیان گێڕا. ژنانی کورد لە جیهاندا دەناسرێن و ڕۆڵی پێشەنگایەتی دەگێڕن. دۆستی کوردان لە جیهاندا پەیدابوون. بۆیە سیاسەتی تورک بۆ تێکدانی سیاسەتی کوردان لە جیهاندا تێکچووە. ٢٥ ساڵە گۆشەگیرییان لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەپاندووە، لەپێشتردا دەستیان گرت بەسەر شارەوانییەکاندا، سیاسەتمەدارانی کوردییان زیندانی کرد، وێڕایی ئەم هەموو سیاسەتە پیسانەی، بەڵام گەلی کورد لە هەڵبژاردنە خۆجییەکاندا سەرکەووتنی بەدەستخست و فاشیزمی توش بە شکستکرد. بۆیە دەبینین گەلی کورد لە هەموو جێگەیەک خاوەنی هێزە. بۆ ئەم مەبەستەش دەوڵەتی تورک هەموو شانسێكی خۆی تاقیدەکاتەوە. گوایە دەستی بەهێرشی داگیرکاری نوێ کردووە، بۆیە روونە ناتوانێت هیچ دەرنجامێک بەدەستخات و شکستخواردوو دەبێت وەک هەمیشە. کورد چیتر کوردانی پێشوو نیە. گەلێکی بە ڕێکخستنبووە. خاوەنی هێز، سیاسەت و پرۆژەیە."