ڕووکەن ئەحمەد: ئامانجی سەرەکیمان گەیشتنە بە ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەڕەوە و دیپلۆماسی کۆنگرەی ستار، ڕووکەن ئەحمەد، ڕایگەیاند، تا شۆڕشی ژنان لە رۆژئاوا نەگەیەنن بە ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، ناتوانن شۆرشی ژنان جیهانی بکەنەوە.

ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دیپلۆماسی کۆنگرەی ستار، ڕووکەن ئەحمەد، وتی: "ژنانی ئازادیخواز دێن و شۆڕشەکەمان دەبینن و ڕووبەڕووی ئەو ڕاستییە دەبێتەوە کە ژنان پێویستیان بە بنیاتنانی ڕوانگە و ڕێکخستنی خۆیان دەبێت."

ڕووکەن ئەحمەد ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دیپلۆماسی کۆنگرەی ستار لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد.

ڕووکەن ئەحمەد  وتی کۆمیتەی دیپلۆماسی لە ساڵی ٢٠١٣ دامەزرا و ڕایگەیاند: "لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا لە هەموو شار، ناوچە و کانتۆنەکاندا کۆمیتەی دیپلۆماسی دامەزرا. لە دوو سێ ساڵی ڕابردوودا هەندێک گۆڕانکاری لە شێوازی کارکردن و ڕێکخستندا ئەنجامدرا. کارەکانمان بە ٦ بەش دابەش دەکرێت. ڕێکخستن، چالاکییەکان و پەیوەندییە ناوخۆییەکانی بەرەوپێش دەبات، لە سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا. کۆنگرەی ستار نوێنەرایەتی لە لوبنان، ئەوروپا و باشووری کوردستان هەیە. ئێمە ویستمان لە هەندێک دەوڵەتی عەرەبیدا نوێنەرایەتی دروست بکەین، بەڵام لە ئاستی برۆکراتیکدا ئاستەنگی زۆرن. بەڵام هاتن و ڕۆشتنەکان بەردەوامە."

ڕووکەن ئەحمەد ئاماژەی بۆ ئەوەدا کە تێکۆشانی ژنانی کورد لە کەسایەتی سەکینە جانسز و زۆرێک لە ژنە پێشەنگەکان کاری زۆر بەنرخی ئەنجام داوە و وتی: "لەم ڕووەوە ناتوانین بڵێین ئەم تێکۆشانە لە ئێمەوە دەستی پێکردووە، بەڵام بەم تێکۆشانە و شۆڕشی ڕۆژئاوا، ئەو تێکۆشانەی کە لەلایەن ژنانی شەهید وەک ئارین میرکانەوە ئەنجامدرا دەرگای دیپلۆماسی زۆری بە ڕووی ناوچەکە کردەوە. لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا ژنان لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا بەشدارن، ئەمەش کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر هەموو جیهان دروستکردووە. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی زۆرێک لە ئینتەرناسیۆنالیستەکان بێنە ناو ئەم شۆڕشەوە. چەندین فیلم، بەڵگەنامە و کتێب لەسەر ئەم شۆڕشە دروستکراون."

ڕووکەن ئەحمەد وتی: "ئێمە لە ڕێگەی نوێنەرایەتییەکانمانەوە بەشداری لە ئەندامێتی هەندێک لە کۆنفرانسە جیهانیەکان دەکەین. هەروەها ڕاستەوخۆ بەشداری لە هەندێک پەیوەندیدا دەکەین. لەدوای شەڕی سەرێکانیەوە، ٢٥ کۆمیتەی ژنان لە ١٢ وڵاتی جیاوازدا لە هەموو بوارێکدا لەژێر ناوی پاراستنی 'ژنانی ڕۆژاڤا' پشتیوانی ڕۆژئاوا دەکەن. لە ناو کۆمیتەکەدا ناسنامە و نەتەوەی جیاواز هەن. لە کۆنفرانسەکاندا چالاکیی هاوبەشیشمان هەیە، لە ڕۆژانی وەک ٨ی مارس و ٢٥ی تشرینی دووەمدا چالاکییەکانمان پێکەوە ئەنجام دەدەین."

ڕووکەن ئەحمەد ڕاشیگەیاند، تا شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوا نەگاتە ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، ناتوانن جیهانیی بکەنەوە و وتی: "کاتێک ژنانی ئازاد دێن و شۆڕشەکەمان دەبینن، ڕووبەڕووی ئەو ڕاستییە دەبنەوە کە ژنان خەریکی بنیاتنانی ڕوانگەی خۆیان و ڕێکخستن کردنن.

لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ کۆبوونەوەی خۆمان ئەنجامدا. بەتایبەتی دوای ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی، بۆ سوریایەکی دیموکراتیک و  چارەسەری کێشەکانی سوریا، پلانمان داناوە کە چالاکییەکانمان لە چوارچێوەی سوریادا زیاتر هەڵسەنگێنین و لەو چوارچێوەیەدا پەرە بە تێکۆشانمان بدەین. بۆ پشتیوانی لە ژنانی سوێدە و بەشداریکردن لە تێکۆشانیان هاوکاریی پێویست دەکرێت. مێزی دیپلۆماسی ژنان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دامەزراوە و پلان هەیە سەردانی زۆرێک لە وڵاتان بکرێت. هەروەها بۆ بەستنی سێیەم کۆنفرانسی دیپلۆماسی پلان دانراوە."