ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی عەفرین-شەهبا دژی گۆشەگیری راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئەنجومەی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی عەفرین-شەهبا رایگەیاند، نیگەرانیەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و سەلامەتی رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان زیادی کردووە و داوای کرد، دەستبەجێ گۆشەگیری هەڵبگیرێت.

ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی عەفرین- شەبا لە بارەی گۆشەگیری لە ئیمراڵی لە رێگەی کۆنفڕانسێکی رۆژناممەوانیەوە نیگەرانیەکانی دەربڕی.

لە راگەیەندراوێکدا کە لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکەدا خوێندرایەوە، بومەلەرزەکانی ئەم دواییەی ناوچەکانی نزیک ئیمراڵی بە بیرهێنرانەوە و ئەوە خرایەڕوو، کە وێڕای گۆشەگیری روودانی بومەلەرزەکان نیگەرانیەکانی ئەوان لەبارەی سەلامەتی و تەندروستی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیادبوون.

لە راگەیەندراوەکەدا کردەوە و مامەڵە هەڕەمەکیەکانی حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە بە توندی شەرمەزار کراون و ناڕەزایەتی بەرامبەر بە بێدەنگی رێکخراوە نێونەتەوەییەکانی مافەکانی مرۆڤ نیشاندراوە.

ئەنجومەنی شەهیدانی بنەماڵەی کانتۆنی عەفرین- شەهبا داوای لە رێکخراو و هێزە نێونەتەوەییە پەیوەندیدارەکان کە گوشار لە دەوڵەتی تورک بکەن بۆ ئەوەی کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن.

هەروەها داوا لە گەلانی ئاشتیخواز و لایەنگری ئازادی لە جیهان کرا کە لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەست بە تێکۆشان بکەن.

هـ . ب