یەپەگە وەزارەتی بەرگریی تورکی بە درۆ خستەوە

یەپەگە راگەیاندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکی بە درۆ خستەوە، کە رایگەیاندبوو، لە گرێ سپی و سەرێکانی ٧ شەڕڤانی یەپەگە شەهید بوون.

وەزارەتی بەرگریی تورک دوێنێ رایگەیاندبوو، یەپەگە لە دژی سوپای دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانیان لە ناوچەکانی گرێ سپی و سەرێکانی داگیرکراودا، هێرشیان کردووەتە سەریان و لەو هێرشەدا ٧ شەڕڤانی یەپەگە شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە بە تویتێک راگەیاندراوەکەى وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی تورکی بە درۆ خستەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ئەژماری فەرمیی خۆیدا لە تویتەر بڵاویکردەوە، "وەزارەتی بەگریی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بەردەوامە لەسەر بڵاوکردنەوەى هەواڵە درۆزنانەکانی. هێزەکانمان لە ناوچە ناوبراوەکاندا هیچ جموجوڵ و هێرشێکیان بۆ سەر هیچ شوێنێک ئەنجام نەداوە".

ژ.ت