ژنان لە حەلەب بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانیان کرد

سەدان ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنج لە گەڕەکی شێخ مەقسود کۆبوونەوە، وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مەشخەڵ و ئاڵای یەکێتی ژنانی گەنجیان بەرزکردەوە و ڕێپێوانیان کرد.

لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" بەرزکرایەوە.

پاش خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان، ئەندامی کۆنگرەی ستاری حەلەب شەهد تەبشۆ قسەی کرد، جەختی کردەوە لەسەر تێکۆشانی مەزنتر بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "بەبێ فیکری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، گەلان ئازادی و ڕاستی خۆیان نەدەناسی".

لە کۆتایی قسەکانیدا شەهد دووپاتی کردەوە وەک ژنان کاردەکەن بۆ زیادکردنی خەبات و چالاکییەکان تا سەرکەوتن و لابردنی ئاستەنگەکان و بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.