داگیرکەران لەعەفرین دوو ژنی تریان ڕفاند

پۆلیسی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر، دوێنی شەوهەڵیان کوتایە سەرماڵی کوردەکان و٢ ژنی کوردیان ڕفاند. ٣کەسی جەوانی ترکە پێشترلەلایەن چەتەکانەوە ڕفێندرابوون، بەهۆی ئەشکەنجەدانی تا سەرحەدی مەرگ ڕەوانەی نەخۆشخانەکراون.

لە عەفرین کردەوە دژمرۆڤانەکانی دەوڵەتی تورکیا وچەتەکانی بەردەوامە. تائیستا بەدەیان ژن لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێندراون وچەن ژنێکیش کوژراون. دەوڵەتی تورکیا بۆ ئەوەی دڕندایەتی چەتەکان پەردەپۆش بکات لە شاری عەفرین ناوەندی پۆلیس-ی دامەزراندووە . ئەوناوەندە بەردەوامە لە کردەوە دڕندانەکانی خۆی وژنان دەڕفێنێت.

چەتەکان دوێنێ شەو کاتژمێر ٢١:٠٠ هەڵیان کوتایە سەرماڵی عەبدولڕەحمان   ناحسەن لەگەڕەکی زەیدێ-ی ناوەندی عەفرین و فریاڵ نەحسەن-ی ٣٤ ساڵ تەمەن ونازلی نەحسەن-ی ٣٦ساڵ تەمەنیان ڕفاند. تائیستا نەزانراوە کە چەتەکان ئەو دوو ژنەیان بۆکوێ ڕفاندووە.

'٣ جەوان لە گوندی بریج حەیدەرکە ڕفێندرابوون ڕەوانەی نەخۆشخانە کران'

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە هەرێمەکە دەستمان کەوتووە،ڕۆژی ٩ی ئاب/١٨ی گەلاوێژ بەدەیان هاووڵاتی لە گوندی بریج حەیدەر ڕفێندراون. ٣ کەس لە ڕفێندراوانە دوێنی ڕەوانەی نەخۆشخانەکراون. دەوترێت، چەتەکان ٣ جەوانیان کە بەهۆی ئەشکەنجەوە کەوتبوونە حاڵەتی مردن گەیاندە نەخۆشخانە.

ک-ش