سوپای داگیرکەری تورک لە بلبل دەستی بە دروستکردنی دیوار کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین بەردەوامی بە گۆڕینی دیموگرافیا دەدات.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەو ناوچە و شارانەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە داگیریکردووە دیوار دروست دەکات و دیموگرافیا دەگۆڕێت و خەڵکی بیانی لەو ناوچانە نیشتەجێ دەکات.

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە  لە عەفرینەوە بەدەستمان گەیشتوون، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە قۆڵایی یەک کیلۆمەتر بۆ ناو خاکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ناوچەی بلبلی عەفرین دەستی بە دروستکردنی دیواری کۆنکریتی و تەلی دڕکاوی کردووە.

ف.ق