هەسەدە ئەنجامی ۳۲هەمین ڕۆژی بەرخودانی ڕۆژئاوای ئاشکرا کرد

ناوەندی ڕاگەیاندی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک - هەسەدە ئەنجامی ۳۲هەمین ڕۆژی بەرخودانی ڕۆژئاوای ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: "ژمارەیەکی زۆر چەتە کوژراون".

ناوەندی ڕاگەیاندی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک - هەسەدە ئەنجامی ۳۲هەمین ڕۆژی بەرخودانی ڕۆژئاوای کوردستان وەها ئاشکرای کرد: 

فرۆکەی بێفرۆکەوانی سوپا داگیرکەرەکی تورکیا بە بەردەوامی بە سەر هەرێمەکانی باکوری سوریادا فڕیون.

لە زەمینیشەوە سوپا داگیرکەرەکی تورکیا و تاقمە چەتەکانی هێرشیان کردووەتە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە گوندەکانی قزالی و مشرەفا. شەڕڤانانی هەسەدە-ش لە میانی پاراستنی ڕەوادا وەڵامی هێرشبەرە داگیرکەرەکانیان داوەتەوە و بەو هۆیەشەوە شەڕی سەخت ڕوویداوە و تێیدا ژمارەیەکی زۆر چەتە کوژراون و بریندار بوون، بەڵام لەو بارەوە ئامارێکی تەواو بە دەستنەخراوە.

لەو بەرخودانە بەشکۆیەدا ٥ شەڕڤانی ئازادی شەهید بوون و ۳ی دیکەش بریندار بوون.

 

هـ.هـ