قەسەدە: هێرشی داگیرکەران بێوەستان بەردەوامە

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) ڕایگەیاند دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بێوەستان درێژە بە هێرشی داگیرکەری دەدەن.

ڕاگەیەنراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە لە ڕۆژی ٤٢مین دا بەم شێوەیەیە:
"سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە سەرانسەری هەرێمەکە بە چەکی قوڕس و فڕۆکە هێرشەکانیان بەردەوامە.
ئەبو ڕاسێن
سوپای تورک و گروپە چەتەکان بە پشتگیری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر گوندی تل وەرد. لە لایەکی تر چەتەکان لە گوندی ئوم خەشەبا هەوڵی داگیرکەری دەدەن.
عەین عیسا
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشێکی فراوانیان بەرامبەر خەڵکی مەدەنی هەرێمی ئەبو سرا ئەنجامدا. لە هەمانکاتدا تۆپباران بەردەوامە. لە گوندی جڕن و خربەت فارس گروپە چەتەکانی سەر بە سوپای تورکی داگیرکەر هەوڵیاندا هێرشی فراوان ئەنجامبدەن.
لە ئەنجامی هێرشەکان و بۆردوومانی فڕۆکەکاندا ٢ هاورێمان شەهید بوون.
ف.ق