مامۆستایانی رەقە هێرشەکانی داگیرکارییان شەرمەزار کرد

مامۆستایانی رەقا کە ناڕەزاییان نیشان دا لەدژی هێرشەکان قڕکەر و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لەدژی پێشێلکردنی دەوڵەتی تورک بانگەوازیان بۆ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد.

بە دەیان مامۆستای شاری رەقا کە لەبەردەم بینای یەکێتی مامۆستارانی ناوەندی شار کۆ بوونەوە، لەبارەی پێشێلکردنی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر راگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە.

راگەیاندراوەکە لەلایەن هاوسەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی رەقا ئەحمەد ئەل-دەیف خوێندرایەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە: "تورکیا لە کردەوەکانی لەدژی گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. ئەم کردەوانە کاریگەرییەکی نەرێنی لە هەموو زەمینەکانی ژیان کردووە. بەتایبەت پەروەردە و خوێندنگەی سەرەتایی کە سەرچاوەی زانستی لە هەزاران خوێندکار کە ئێستا کۆچیان کردووە، وەستاوە".

مامۆستایان لە راگەیاندراوەکەدا رایانگەیاند کە تورکیا هەوڵ دەدات گێرەشێوێنی دروست بکات و لە رێگەی گۆڕینی دیمۆگرافی ناسنامەی ناوچەکە بگۆڕێت و ئەوەی تێدا هاتووە: "ئێمەی گەلی سوریا پێکەوە لەسەر ئەم خاکە دەژین. بانگەوازی بۆ کۆنسەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، رێکخستنەکانی مافی مرۆڤی جیهان دەکەن لە بەرانبەر ناوان و قڕکردن لەدژی گەلی سوریا دەکرێت، لە بێدەنگی خۆیان دەردەکەون".

ف.ق