مەزلۆم کۆبانی: لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگری هاوبەشدا لەگەڵ ئەمریکا ئەبوبەکر بەغدادی کوژرا

مەزلۆم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگری هاوبەش لە گەڵ هێزەکانی ئەمریکادا ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی داعش کوژراوە.

مەزڵوم عەبدی وتی، " لە ئەنجامی دەستخستنی زانیاری هەواڵگری هاوبەش بەغدادی کوژراوە."


مەزلۆم عەبدی لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، کوشتنی بەغدادی ئۆپەراسیۆنێکی مێژوویی گرنگە کە پێکەوە لەگەڵ هێزە ئەمریکیەکان ئەنجامانداوە.
سەرلەبەیانی ئەمرۆ میدیاکانی ئەمریکا هەواڵی کوشتنی ئەبوبەکرد بەغدادی خەلیفەی داعشیان بڵاوکردەوە و تێیایدا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، بۆ کوشتنی بەغدادی بەرپرسانی تورکیایان ئاگادار نەکردووەتەوە.

ف.ق