کۆنسەی ئەوروپا داوای ئازادکردنی دەمیرتاشی کرد
کۆنسەی ئەوروپا دوای بریاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، لەبارەی سەلاحەدین دەمرتاشەوە، جارێکیتر داوای ئازادکردنی دەمیرتاشی کرد.
کۆنسەی ئەوروپا دوای بریاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، لەبارەی سەلاحەدین دەمرتاشەوە، جارێکیتر داوای ئازادکردنی دەمیرتاشی کرد.
ریپۆرتەرەکانی تورکیای ئەنجومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەی ئەوروپا راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە کە تیێایدا هاتووە، "پێویستە بە زوترین کات سەلاحەدین دەمیرتاش لەزیندان ئازاد بکرێت و لەناو کۆمەڵگای دیموکراتدا بەردەوامی بە کارە سیاسیەکانی بدات."
تۆماس هامارگێرگ و جۆن هۆویڵ ریپۆرتەرەکانی ئەنجومەنی پەرلەمانتارانی کۆنسەی ئەوروپا رایانگەیاند، دەمیرتاش ٤ ساڵە دەستگیرکراوە و ئەنجومەنەکەمان زۆر جار رایگەیاندبووە کە شوێنی پەرلەمانتاران زیندان نییە.
هەروەها باسی ئەوەکراوە، "ئازدبوونی سەلاحەدین دەمیرتاش، هۆکارێکی گرنگ دەبێت کە تورکیا رێز لە بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا دەگریت."
دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا رۆژی سێشەمە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و داوای ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاشی کرد.
ف.ق