١٠ رێکخراوی ئەڵمانی بەشداری کەمپەینی "ئازادی بۆ ئۆجالان" بوون

١٠ رێکخراوی ئەڵمانی رایانگەیاند، بەشداری کەمپەینی "کاتیەتی؛ بۆ ئاشتییەکی یەکسان لە تورکیا ئازادی بۆ ئۆجالان" دەبن.

بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیری و بەدیهاتنی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، دەستەی خەباتی کورد لە ئەفریقای باشوور (KHRAG) و کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی ئەفریقای باشوور (COSATU) لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ەوە کەمپەینی "کاتیەتی؛ بۆ ئاشتییەکی یەکسان لە تورکیا ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"یان دەستپێکردبوو. کەمپەینەکە تا دێت فراوانتر دەبێت و لەو چوارچێوەیەدا ١٠ رێکخراوی ئەڵمانی رایانگەیاند، بەشداری کەمپەینەکە دەبن.

ئەنجوومەنی گەلی تامیل لە ئەڵمانیا و یا باستا نێتوەرک و بە گشتی ١٠ رێکخراوی ئەڵمانی رایانگەیاندووە بەشداری کەمپەینەکە دەبن و ناوەکانیان بریتین لە:

ئەنجوومەنی گەلی تامیل لە ئەڵمانیا ( Volksrat der Eelam Tamilen – Deutschland e.V)

یا باستا نیتوەرک (Ya-Basta-Netzwerk) توڕی سەرتاسەریی پشتیوانی لە زاپاتیستا (Bundesweites Netzwerk für Solidarität mit den Zapatistas)

ڤێنتانا ئەل سور (Ventana Al Sur – پەنجەرەی باشوور) کۆنگرەى ئەمریکای لاتین لە ئەڵمانیا (Lateinamerika-Kongress Deutschland)

یەکێتیی خوێندکارانی دیموکراتیکی سۆسیالیست (ئێس دی ئێس - SDS) لە توبینگن (Sozialistisch-Demokratischer Studierendenverband Tübingen)

یەکێتیی خوێندکارانی دیموکراتیکی سۆسیالیست (ئێس دی ئێس - SDS) لە هیلدیلبێرگ (Sozialistisch-Demokratischer Studierendenverband Heidelberg)

هاوپشتیی گەنجانی چەپ لە مونیخ (Linksjugend Solid München)

هاوپەشتیی گەنجانی چەپ لە برێمن (Linksjugend Bremen)

گەنجانی سۆسیالیست لە بۆن (Die Falken Bonn)

دی لینکەى شتوتگارت (Die Linke - Stuttgart)

کۆمەڵەى ئازادی (AZADÎ) – ئەنجوومەنی هاوکاریی یاسای و حقوقیی کوردان لە ئەڵمانیا لە کۆڵن (Association for Legal Aid for Kurds in Germany, Cologne)

ژ.ت