١٢٠ هونەرمەندی ئەمریکی و ئەوروپی: کات کاتی ئازادیی ئۆجالانە

١٢٠ هونەرمەند رایانگەیاند، ئۆجالان ئیلهامی بە گەلی کورد داوە، کە ژیانی شکۆمەندانە و رێزدارانە بۆ هەبوونی خۆی بەردەوامی پێبدات. بووە مامۆستایەکی زۆر باش. ئەو کوردی هاندا، کە بۆ مافەکانی خۆیان وەک مرۆڤی ئازاد لەسەر پێی خۆیان بوەستن.

١٢٠ هونەرمەند لە وڵاتە جیاجیاکانی دونیاوە جاڕنامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و داوای ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان کرد. ئەو ١٢٠ کەسە پێکهاتوون لە شاعیران، ئەکتەران، چالاکوانان، موزیکژەنان، بەرهەمهێنەران، ئاوازدانەران و دەرهێنەران لە وڵاتانی بەریتانیا، ئەمریکا و کەنەدا و ئەوروپا.

ئەو هونەرمەندانە رایدەگەیەنن، "عەبدوڵا ئۆجالان خزمەتی سەردەمەکەى خۆی کردووە و ئازادی مافی رەوایەتی، ئیدی کاتێک ئەوەیە ئازادیی بۆ بگەڕێندرێتەوە".

ئەو کەسانەى جاڕنامەکەیان ئیمزا کردووە، هونەرمەندی شانۆیی و ئەکتەری ژن ماکسین پیک (Maxine Peake)، هونەرمەند گالی دافید ایوان، هونەرمەندی کۆمێدی مارک تۆماس، گۆرانیبێژ بریان ئینۆ، نووسەر جان وڵف، شاعیر سیاماس کاراهیر، نووسەری شانۆیی و دەرهێنەر جولیا پاسکاڵ، نووسەر و شێوەکار لە ئەمریکا جانێت بێڵ، موزیکژەن داڤید رۆڤکس، شاعیر جاک هرسچمان، شێوەکار ئانگێتا فاڵک، ئەکتەر و موزیکژەنی ئیتالی مۆنی ئۆڤادیا-یان لە ناودایە.

لە جاڕنامە هاوبەشەکەدا داوای ئازادیی ئۆجالان دەکەن و رایانگەیاندووە، "ئێمە وەک هونەرمەندانی داهێنەر لەو بڕوایەداین، کە ئازادی شتێکە، کە بەشێوەى رەها پێویستە و ئێمە پێداگری لەسەر ئەوە دەکەین، کە ئازادی راڤە و وێنای رۆحی مرۆڤایەتی نیشان دەدات. ئازادی ژیان دەپارێزرێت و دەیحەوێنێتەوە و دەبێتە هۆی ئەوەى ئافرێنەری و داهێنەربوونی مرۆڤ بەردەوامیی هەبێت. ئازادی پێوەرەێکی زیندووە، کە هەموو مرۆڤایەتی پێکەوە دەبەستێتەوە. هەر چۆن گوڵێک پێویستی بە رووناکیی خۆر هەیە، پێویستیی مرۆڤیش بە ئازادی هەر وایە. نەهێشتن و زەوتکردنی ئازادی بە مانای کوژاندنەوەى رووناکی و خنکاندنی ژیانە".

بووە ئیلهامی کوردان

هونەرمەندەکان لە جاڕنامەکەیاندا باسی ئەوەیانکردووە، رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە کاتی دیلبوونیشدا بۆ کوردان بووە ئیلهام و راشیانگەیاندووە، "ئەو ئیلهامی بە زۆرێک لە کوردەکان دا، کە ژیانی خۆیان بە شکۆمەندانە و رێزداری بۆ هەبوونی خۆیان بەردەوامی پێ بدەن. ئەو بووە مامۆستایەکی زۆر باش. ئەو ژنان و پیاوانی کوردی هاندا، کە بۆ مافەکانی خۆیان وەک مرۆڤی ئازاد لەسەر پێی خۆیان بوەستن".

هونەرمەندان ئاماژەیان بە زوڵم و زۆردارییەى زۆرەکان لەسەر کوردان کردووە و رایانگەیاندووە، کورد بە هۆی ئەو زوڵم و زۆردارییانەوە ناچار بووە بۆ ئازادیی خۆی تێبکۆشێت.

هونەرمەندان لە بەردەوامیی جاڕنامەکەیاندا ئاماژەیان بەوەشکردوە، "ئۆجالان دەرفەتی هیوا و ئازادیی بە کورد دا. تێکۆشانی سیاسیی هاوچەرخانەى کوردان رێنسانسێکی زۆر گەورەی ئافراندووە، کە ئەوەش لە ناو کولتور و رۆشنبیری، هونەر، موزیک، ئەدەب و سینەمای کورددا چەندین نمونەى هەیە.

عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر شوێنی رۆشنبیری و زمانی لە ژیانی کورداندا زۆر بابەتی نووسیوە. ئەو قبوڵیکردووە، کە هونەر دەرخەری ناسنامەى کوردانە و ئەوەش بۆ پێشکەوتنی ئازادی پێویستە. هونەر و ئازادی بۆ شکۆی مرۆڤەکان زۆر بەهادار و بەنرخن. ئیمە وەک هونەرمەندان، پێداگری لەسەر ئەوە دەکەین، کە ئازادی بۆ شکۆ و هەبوونی یەکگرتووانەی هەر تاکێک زۆر زۆر گرنگ و پێویستە.

عەبدوڵا ئۆجالان خزمەتی سەردەمەکەى خۆی کردووە و ئازادی مافی خۆیەتی، ئەو بە روونی و ئاشکرا ئەوەی سەلماندووە، کە سەرۆکێکی بەرپرسیارە بەرامبەر بە میللەتەکەى خۆی و ئەوەى نیشانداوە، کە مرۆڤ دەتوانێت بڕوا بە بەڵێن و پەیمانەکەى بکات. ئیدی کاتی ئەوەیە، کە ئازادیی بۆ بگەڕێندرێتەوە".

هەروەها جاڕنامەکە لەلایەن کەمپەنی " Peace in Kurdistanئاشتی بۆ کوردستان" لە ئیتالیا و رێکخراوی مافەکان بە ناوی " Global Rights & Diritti Globali مافی جیهانی و گەردوونی" لە ئیتالیا و " Orkestraya Nādt ئۆرکێسترای نادت" لە ئیتالیا ئیمزا کراوە.

ناوی ئەو هونەرمەندانەى کە جاڕنامە هاوبەشەکەیان ئیمزا کردووە

Stranbêj û nivîskarê stranan ê Galî, Dafydd Iwan
Komedyenên siyasî, Mark Thomas
Dîrektora damezrêner a Exiled Writers Ink, Dr Jennifer Langer
Nivîskar David Morgan
Aktrîst Maxine Peake
Muzîsyen û bestekar, Brian Eno
Nivîskar Jan Woolf
Nivîskarê Îrlandî Seamas Carraher
Nivîskar James Kelman
Bestekarê Emerîkî Nathan Felix
Produktorê filman ê Emerîkî Blake Weaver;
Hunermendê Kanadayî Alix Davis
Nivîskara şanoyê Julia Pascal,
Nivîskar Rahila Gupta
Romannûs Diane Lanford
Nivîskar û aktrîst Penelope Dimond
nivîskar û helbestkar Greta Sykes
Nivîskar Doug Nicholls
Akademîsyen Thomas Jeffrey Miley
Muzîkjen Les Levidow
Muzîkjen û nivîskar Felix Padel
Nivîskar Steve Sweeney
Nivîskar û şêwekara Emerîkî Janet Biehl
Nivîskarê berhemên ji bo zarokan Leon Rosselson
Muzîkjenê Emerîkî David Rovics
Stranbêjê Emerîkî Dave Lippman
Hunermend Jagdeep Raina
Helbestkarê Skoçî Aonghas Macneacail
Nivîskar Sara Kermanian
Hunermenda têgehî û nivîskar Naomi Salaman
Hunermend Emily Johns
Nivîskara şanoyê Atiha Sen Gupta
Muzîkjen Tony Shephard
Derhêner Jonathan Chadwick
Muzîkjen Quincy Saul
Derhînerê Emerîkî Mehrnoosh Fetrat
Gîtarîstê Ingilîz Bri Talbot
Muzîkjenê Swêdî Mattias Johansson
Nivîskar Dr Camilla Power
Nivîskar Dr Chris Knight
Nivîskar Dirk Campbell
Helbestkarê Emerîkî Jack Hirschman
Helbestkar û şêwekara Emerîkî Agneta Falk
Komedyenê Îtalî Paolo Rossi
Aktor û muzîsyen Moni Ovadia
Muzîkjena Îtalî Simone Nola
Muzîkjenê Îtalî Lorenzo Napoletani
Muzîkjenê Îtalî Domenico Romano
Muzîkjenê Îtalî Marco Porcelluzzi
Muzîkjenê Îtalî Lorenzo Righetti
Muzîkjen Yado Uzun
Muzîkjena Îtalî Gionata Lazzari
Muzîkjenê Îtalî Vincenzo Amodeo
Muzîkjena Îtalî Sandra Graniti
Hunermendê Îtalî Dennis Ghiani
Muzîkjenê Îtalî Vincenzo Durante
Muzîkjenê Îtalî Valentino Roberto Pirino
Helbestkara Îtalî Anna Lombardo
Muzîkjenê Baskî Azibar Terreros Ulibarri
Muzîkjenê Kubayî Rafael Moran
Muzîkjenê Kantabriyayî José Ochoa
Muzîkjenê Katalan Raimon Molà
Muzîkjenê ji Şîliyê Victor Ignacio Moreno
Muzîkjenê Baskî Azibar Terreros Ulibarri
Muzîkjenê Baskî Sendoa Gomez Llanos
Muzîkjenê Baskî Andoni Gomez Llanos
Muzîkjenê Baskî David Espinazo (Bili)
Muzîkjenê Baskî Jon Gotzon Gurrutxaga Ugalde - Dj Bull
Muzîkjenê Baskî Mikel Hernandez Urrutia
Muzîkjenê Baskî Gorka Chamorro Azkona
Muzîkjenê Baskî Mikel Ugarte Azurmendi
Muzîkjenê Baskî Juan José Méndez Palo
Aktrîsta Baskî Sandra Martin Gomez
Dîzaynkera modeyê ya Spanî Sonia Pacho Luengos
Muzîkjenê Baskî Patxi Arteagabeitia Lezama
Muzîkjena Baskî Silvia Romero
Helbestkara Baskî Eloísa Otero Merino
Şêwekarê Baskî Juan Rafael Álvarez Martínez
Nivîskar û wênegira Baskî Yesica Garcia Alegre
Muzîkjenê Baskî David Valles Madariaga
Muzîkjenê Baskî Josu Jimeno Baez
Dansvanê Baskî Iker Etxebarria Iza
Dansvana Baskî Eztizen Sagastagoia Iztueta
Muzîkjenê Baskî Lander Otaola Solatxi
Hunermenda Îtalî Debra Werblud
Nivîskarê Skoçî Dougie Harrison
Muzîkjena Skoçî Sandy Watson
Nivîskarê xêzeromanan ê Skoçî Sean Michael Wilson
Hunermendê Îtalî Thomas Davidson
Helbestkarê Skoçî George Gunn
Nivîskarê Skoçî Gerry Loose
Nivîskarê Skoçî Henry Bell
Hunermendê Skoçî Michael Patrick Ennis
Hunermendê Awustralyayî Morag Williams
Derhêner û mîmar Malcolm Fraser
Romannûsê Skoçî Barry Graham

کەمپەنی " Peace in Kurdistanئاشتی بۆ کوردستان" لە ئیتالیا

 رێکخراوی مافەکان بە ناوی " Global Rights & Diritti Globali مافی جیهانی و گەردوونی" لە ئیتالیا

 " Orkestraya Nādt ئۆرکێسترای نادت" لە ئیتالیا

ژ.ت