بە دیمەن

١٥ ی ئاب لە چەند شارێکی ئەوروپا پیرۆزکرا

لە چەند شارێکی ئەوروپا بەبۆنەی جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئابەوە ئاهەنگ ڕێکخرا.

جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئاب

دۆسڵدۆرف

یەژەکە-ئە ـی وێڵزی ڕۆژئاوای نوێ لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا ڕێپێوان و ئاهەنگی ئەنجامدا.

سەدان کوردستانی و دۆستەکانیان بەبۆنەی ٤٠ هەمین ساڵیادی جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئابەوە کۆبوونەوە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان بە زمانی ئەڵمانی ئەنجامدا و سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورک و هێرشی داگیرکاری و پاکتاوی سەر هەرێمەکانی گەریلا شەرمەزار کرا و تیشکخرایە سەر گرنگی بەرخۆدان بە پێشەنگایەتی پەکەکە.

پاشان جەماوەر بە بەرزکردنەوەی پانکارتی "بە ڕۆحی فەرماندە عەگید لەسەر ڕێگەی ئازادی دەڕۆین" ڕێپێوانیان کرد. درووشمی سڵاوکردن لە هەڵمەتی یەکەمی پەکەکە و بەرخۆدانی گەریلا بەرزکرایەوە، هەروەها درووشمی "بە گیان بە خوێن لەگەڵتین ئۆجالان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و تیرۆریست ئەردۆگان" بەرزکرایەوە. هەروەها بە زمانی ئەڵمانی زانیاری دەربارەی هێرشی قڕکردنی دەوڵەتی تورک بڵاوکرایەوە.

ڕێپێوانەکە لە شەقامەکانی دۆسڵدۆرف بە هەڵگرتنی ئاڵای پەکەکە بەجۆشەوە بەردەوام بوو، جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئاب بە هەڵپەڕکێ پیرۆزکرا، جەماوەر ماوەیەکی زۆر بەدەم گۆرانی هۆزان جۆمەرتەوە هەڵپەڕکێیان کرد.

گۆتسیز

کوردستانیان لە کۆمەڵەی چاند و هونەری سارای شاری گۆتسیزی نەمسا کۆبوونەوە و هەڵمەتی ١٥ ی ئابیان پیرۆز کرد.

بەرنامەکە بە وتەی دەسپێک و پیشاندانی سینڤزیۆنێک دەستی پێ کرد. لەسەر ناوی بەڕێوەبەریی کۆمەڵەکە، ئامەد فارقین لەسەر گرنگی مێژوویی ١٥ ی ئاب و واتای تێکۆشانی کوردان قسەی کرد.

لە بەرنامەکەدا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی گەریلا" بەرزکرایەوە.

چالاکییەکە بە مۆسیقا و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.