٣ رێکخراوی تری ئیتالی بەشداری کەمپەینی "ئازادی بۆ ئۆجالان" بوون

خوێندنگەى گەلی ئەنتۆنیو گرامشی، گۆڤاری ئیل بینە کۆمۆنە و سەندیکای مامۆستایانی (COBAS)ی ساردینیا بەشداری کەمپەینی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بوون.

کەمپەینی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە ناوی "کاتیەتی؛ بۆ ئاشتییەکی یەکسان لە تورکیادا ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" بەڕێوەدەچێت و نامە بۆ ئەنتۆنیۆ گوتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنێردرێت. کەمپیەنەکە تاوەکو دێت بەرفراوانتر دەبێت و ٣ رێکخراوی تری ئیتالی بەشداری کەمپەینەکە بوون.

خوێندنگەى ئەنتۆنیۆ گرامشی بەشداری کەمپەینی ئازادی بۆ ئۆجالان بوو

خوێندنگەى ئەنتۆنیو گرامشی (Antonio Gramsci) لە دوورگەى ساردینیای زێدی گرامشی رایگەیاند، بەشداری کەمپەینی "کاتیەتی؛ بۆ ئاشتییەکی یەکسان لە تورکیا ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" بووە.

هاووڵاتییانی ساردینیا پێشوازییەکی گەورە و بەهێز لە بەرهەمە مێژوویی و فەلسەفییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەکەن.

خوێندنگەى گەلی ئەنتۆنیۆ گرامشی بەشداری کەمپەینی ئازادی بۆ ئۆجالان بوو، کە لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لەلایەن دەستەی خەباتی کورد لە ئەفریقای باشوور (KHRAG) و کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی ئەفریقای باشوور (COSATU) دەستیپێکردووە و نامە بۆ ئازادیی ئۆجالان بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوەی یەکگرتوەکان دەنووسن.

گۆڤاری ئیل بینە کۆمۆنە بەشداری کەمپەیی ئازادی بۆ ئۆجالان بوو

گۆڤاری رۆشنبیریی مانگانەى ئیل بینە کۆمۆنە مۆلیس (چاکەی گشتی - il bene comune Molise) بەشداری کەمپەینی ئازادی بۆ ئۆجالان بوو. گۆڤارەی ئیل بینە کۆمۆنە زیاتر لە ٢٠ ساڵ لە ئاستی نیشتمانیدا بابەتی رۆشنبیری و هونەری و فەلسەفی بڵاودەکاتەوە و هاوکات کاریش لەسەر راستی و دۆخی ئیتالیا و نێونەتەوەیی دەکات.

سەندیکای مامۆستایانی (COBAS) بەشداری کەمپەینی ئازادی بۆ ئۆجالان بوو

سەندیکای مامۆستایانی (COBAS) بەشداری کەمپەینی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بوو.

لە چوارچێوەی ئەو کەمپەینەدا نامە بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس دەنێردرێت.

ژ.ت