٣٧ مانگە لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکانن: تا شکاندنی گۆشەگیری لە گۆڕەپانەکان دەبین

لە چالاکی مانگی ٣٧ هەمین لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ، بانگەواز لە بەرپرسانی پەدەکە کرا، واز لە هێرشکردنە سەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان و هاوکاری داگیرکەران بهێنێت.

چالاکی دانیشتن لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤی سویسرا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٣٧ مانگە بەردەوامە.

چالاکییەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کات، کاتی ئازادییە" ئەنجام دەدرێت، لە ٢٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ـەوە هەموو چوارشەمەیەک لە گۆڕەپانی نەتەوەکان کە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکانی لێیە، بەردەوامە.

لە چالاکییەکەدا سڵاوکرا لە مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی کوردستان و تورکیا کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە ٢٧ ی تشرینی دووەم دەستی پێ کرد.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان، لەسەر ناوی کۆمیتەی چالاکییەکە ئیبراهیم یوکسەل قسەی کرد.

ئاماژەی بەوە کرد گۆشەگیری ڕەهای سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٢٤ مانگە بەردەوامە، دووپاتی کردەوە تا سەرکەوتنی هەڵمەتەکە لە گۆڕەپانەکان دەبن.

یوکسەل تیشکی خستەسەر ئەو هەواڵانەی دەڵێن هێزەکانی پەدەکە لە ئامێدی بۆسەیان بۆ گەریلا داناوە و هێرشیان کردووە، بانگەوازیان لە بەرپرسانی پەدەکە کرد واز لە هاوکاری داگیرکەران بهێنن.

پاشان چالاکی دانیشتن بەردەوام بوو.