٧ زیندانی سیاسی باکوری کوردستان دوورخرانەوە
لە زیندانی پیتی (H)ی دیلۆک ٧ زیندانی سیاسی بۆ زیندانەکانی دیکە دوورخرانەوە.
لە زیندانی پیتی (H)ی دیلۆک ٧ زیندانی سیاسی بۆ زیندانەکانی دیکە دوورخرانەوە.
لە زیندانی پیتی (H)ی دیلۆک ٧ زیندانی سیاسی بۆ زیندانەکانی دیکە دوورخرانەوە. هەروەها راگەیەنرا کە لەنێو زیندانیەکاندا کەسانی نەخۆشی درێژخایەنیش هەیە کە ٣٠ ساڵە لە زینداندان و ژمارەیەک زیندانیش هەن کە ٢ – ٣ مانگی دیکە سزاکانیان کۆتایی دێت.
بەپێی زانیاریەکان: موراد یڵدرم کە ١٣ ساڵە لە زینداندایە بۆ زیندانی یۆزگات، سەلیم ئاجار کە ٢٦ ساڵە لە زینداندایە بۆ زیندانی یۆزگات، وەدات بەکر کە ٣٠ ساڵە لە زینداندایە بۆ زیندانی سونگورلوی یوزگات، عەبدوڵلا چەلیک کە ٢٧ ساڵە لە زینداندایە، شەوکەت شەکەر کە ٣٠ ساڵە لە زینداندایە بۆ زیندانی ئاکسارای، ئازاد باڵتاش کە ٢٠ ساڵە لە زینداندایە بۆ زیندانی ئافیۆن و ێەعقوب بروکانلی کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ١٠ ساڵە لە زینداندایە بۆ زیندانی ئەرەگلی دوورخراونەتەوە.
راگەیەنرا بۆ ئازادکردنی شەوکەت شەکەر و وەدات بەکر کە ٣٠ ساڵە لە زینداندان، ٢-٣ مانگ ماوە.
ف.ق