٧٤ ئەکادیمی زانکۆی کالابری بەشداریان لە کەمپینی ئازادی بۆ ئۆجالاندا کرد
٧٤ پرۆفیسۆر و دۆچی بەشی زانیاری کۆمەڵایەتی و سیاسی زانکۆی کالابری ئیتاڵیا و سیناتۆی ئەکادیمی، بەشداریان لە کەمپینی ئازادی فیزیکی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد.
٧٤ پرۆفیسۆر و دۆچی بەشی زانیاری کۆمەڵایەتی و سیاسی زانکۆی کالابری ئیتاڵیا و سیناتۆی ئەکادیمی، بەشداریان لە کەمپینی ئازادی فیزیکی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد.
٧٤ پرۆفیسۆر و دۆچی بەشی زانیاری کۆمەڵایەتی و سیاسی زانکۆی کالابری ئیتاڵیا و سیناتۆی ئەکادیمی، بەشداریان لە کەمپینی ئازادی فیزیکی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد.
ئەو کەسایەتیانە پشتگیری خۆیان بۆ کەمپینی 'کاتی ئازادی هاتووە، ئازادی بۆ ئۆجالان، ئاشتی و دادپەروەری بۆ تورکیا' کرد. لە راگەیەنراوێکیدا کەسایەتیە ئەکادیمیەکان ئاماژەیان بەوەدا، "سەرۆکی گەلی کورد، دوای ئەوەی مافی پەنابەری سیاسی لە وڵاتەکەمان وەرگرت، بەڵام درەنک کەوت، ٢٢ ساڵە لە دورگەی ئیمڕالی تورکیا لە گرتووخانەیەک بەناوی ئاسایشی باڵا راگیراوە و لەژێر گۆشەگیریدایە. بەداخەوە دەزگا نێودەوڵەتیەکان، کۆنسەی ئەوروپا، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و کۆمیتەی رێگریکردن لە ئەشکەنجە هەنگاویان نەنا کە عەبدوڵلا ئۆجالان بتوانێت مافە مرۆڤیەکانی بەکاربهێنێت.
نیلسۆن ماندێلا لە سەردەمی ئاپارتهید بۆ ئەفریقای باشوور چی بێت، عەبدوڵلا ئۆجالانیش بۆ تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد هەمان سمبوڵە، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵای ئاشتیە. گەلانی باکوری و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە سوود لە بۆچوونەکانی ئۆجالان وەردەگرن، خاکەکەیان کردووە نمونەیەکی بێوێنەی ژیانی هاوبەشی گەلان و ئایینەکان. وایکرد کە دیموکراسی راستەوخۆ، یەکسانی نێوان رەگەزەکان و دیالۆگی نێوان گەلان دروست ببێت. باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەدژی هێرشەکانی داعش بووە قەڵایەک و ڕێگری لە هەڕەشەکانی لەسەر هەرێمەکە گرت.
دەستگیرکردنی ئۆجالان، گۆشەگیری دژی مرۆڤایەتی کە بەسەریدا سەپێنراوە، فشارەکانی سەر هەرێمەکانی کوردی و هێرشەکانی سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هێرشێکە دژی دیموکراسی، بۆیە ئەو دۆخە پەیوەندی ئێمە وەک کۆمەڵگایەکی ئەکادیمیەوە هەیە. بۆیەش ئێمە پشتگیری لە کەمپینی نێودەوڵەتی بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان دەکەین. بۆ سەرلەنوێ بەهێزکردنی مافەکانی مرۆڤ و پیشاندانی پشتگیری بۆ ئەو کەسانەی ئاشتیان دەوێ، ئێمە ئەم هەنگاوە وەک هەنگاوێکی بناغەیی دەبینین."
کەسایەتیە ئەکادیمیەکان کە پشتگریان لە کەمپینەکە کردووە ئەمانەن:
Bova Vincenzo, Cersosimo Domenico, Cimatti Felice, Costabile Antonio, D’Ignazio Guerino, De Gaetano Roberto, Ferrari Vincenzo, Jedlowski Paolo, Jellamo Anna, Marini Matteo, Parini Ercole Giap, Raniolo Francesco, Salomoni Antonella, Bruno Marcello Walter, Catalano Gilda, Citroni Giuli, Clementi Marco, Corrado Alessandra, Cuzzocrea Alfredo, De Rose Carlo, Dottorini Daniele, Elia Anna, Falcioni Daniela, Fiorita Nicola, Fortunato Vincenzo, Gerbasi Giampaolo, Giraudi Giorgio, Librandi Fulvio, Licursi Sabina, Nardo Maria, Noce Tiziana, Pappano Danilo, Roberti Bruno, Rovinello Marco, Russo Anna Margherita, Sivini Silvia, Vitale Annamaria, Bartolucci Guido, Beonio Brocchieri Vittorio, Buscema Carmelo, Campennì Antonino, Canadè Alessandro, Caputo Paolo, Caruso Giovanni, Cerruto Maurizio, Commisso Giuliana, Corradi Maria Laura, D’Agostino Mariafrancesca, D’Alessandro Daniele, De Luca Roberto, Della Corte Elisabetta, Fagiani Maria Luisa, Floriani Sonia, Garreffa Franca, Grande Teresa, Greco Walter, Loprieno Donatella, Marcello Giorgio, Nocito Walter, Passarelli Giovanni, Pellegrino Giuseppina, Ponzo Michela, Samà Antonio, Vingelli Giovanna, Viola Donatella, Affuso Olimpia, Corigliano Filippo, Laghi Pasquale, Maiello Angela, Vella Gessica, Corace Maria, Francesca Cuda Giuseppe, Lavia Francesco, Rotolo Andrea.
ف.ق