بۆ ١٠هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا کەمپەینی هاشتاگ بەڕێوەدەچێت
بۆ پیرۆزکردنی ١٠هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا بە پێشەنگایەتیی (RiseUp4Rojava / بۆ ڕۆژئاوا ڕاپەڕە) کەمپەینی هاشتاگ بەڕێوەدەبرێت.
بۆ پیرۆزکردنی ١٠هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا بە پێشەنگایەتیی (RiseUp4Rojava / بۆ ڕۆژئاوا ڕاپەڕە) کەمپەینی هاشتاگ بەڕێوەدەبرێت.
بۆ پیرۆزکردنی ١٠هەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا، کەمپەینی هاشتاگ لەلایەن (RiseUp4Rojava / بۆ ڕۆژئاوا ڕاپەڕە) رێکدەخرێت.
کەمپەینی (RiseUp4Rojava / بۆ رۆژئاوا ڕاپەڕە) سەبارەت بە هەڵمەتی ئەم هاشتاگە ڕایگەیاندووە: "ئێمە دەمانەوێت لەلایەکەوە یادی دەسکەوتەکانی ئەو ١٠ ساڵەى ڕابردووە پیرۆز بکەین، لە لایەکی دیکەشەوە دەمانەوێت سەرنجەکان ڕابکێشینە سەر هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا. هیوادارین ئێوەش لەو چوارچێوەیەدا بەشداری هەڵمەتی هاشتاگی ئێمە بکەن پێکەوە شۆڕش بڵاودەکەینەوە و یادی ١٠ ساڵەی شۆڕشی ڕۆژئاوا پیرۆز بکەین".
لە ڕاگەیاندراوی هەڵمەتی هاشتاگەکەدا ناوی هاشتاگەکە و کاتی هاوبەشیکردن و بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوەتەوە:
هاشتاگ: #10yearsRojava
بەروار: ١٨.٠٧.٢٠٢٢
کات: ٢٠:٠٠ (برۆکسل) – ٢١:٠٠ (ئامەد)
ژ.ت