بۆ بەشداری کردن لە 'رێپێوانی ئازادی' لە ئەڵمانیا بانگەواز راگەیەندرا

شورڤان وان ئەندامی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) بۆ بەشداری لە 'رێپێوانی ئازادی' کە لە شاری مانهەیمی ئەڵمانیا دەستپێدەکات، بانگەوازی ئاراستەی گەنجانی کوردی دانیشتووی ئەوروپا کرد.

شەڕڤان وان ئەندامی تەجەشە کە بەشداری لە رێپێوانی درێژمەودای ٢٥ی نێوان پاریس و ستراسبورگی کردووە، داوای کرد بەشداری فراوان لە رێپێوانی ئازادیدا بکرێت کە لە شاری مانهەیمی ئەڵمانیا بە دروشمی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد'، دەستپێدەکات.

وتیشی، "رێپێوانە درێژمەدواکەمان کە لە پاریسەوە تا ستراسبورگ ئەنجام دەدرێت لەپێناو رێبەر ئاپۆدایە. ئێمە وەک گەنجانی تەجەشە داوا لە هەموو گەنجانی کورد لە ئەوروپا دەکەین کە بەشداری لە رێپێوانی ئازادیدا بکەن، کە ٩ی شوبات لە شاری مانهەیمی ئەڵمانیا دەستپێدەکات".

ئەو رێپێوانە بڕیارە لە ١٦ی شوباتدا لە ستراسبورگ بگاتە کۆتایی و وردەکاری و بەرنامەی رێپێوانەکە بەم جۆرەیە:

٠٩-٠٢-٢٠٢٤/ کۆبوونەوە- مانهەیم

١٠-٠٢-٢٠٢٤/ رۆژی یەکەم- مانهەیم ئێه بی ئێف

١١-٠٢-٢٠٢٤/ رۆژی دووەم – هەیدڵبێرگ- هاکینهەیم

١٢-٠٢-٢٠٢٤/ رۆژی سێهەم- هامبورگ- نیونکریشێن

١٣-٠٢-٢٠٢٤/ رۆژی چوارەم-فرێدریشهاڵ- سارابروکێن

١٤-٠٢-٢٠٢٤/ رۆژی پێنجەم- سارابروکێن

١٥-٠٢-٢٠٢٤/ رۆژی شەشەم- ستراسبورگ

١-٠٢-٢٠٢٤/ رۆژی حەوتەم- کۆنفڕانسی ستراسبورگ

هـ. ب