بە چالاکییەک لە کۆڵن سڵاو لە زیندانیانی مانگرتوو کرا
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بە رێکخستنی چالاکییەک سڵاو لە مانگرتنی زیندانیان سیاسی کرا، کە ماوەى ٣٣ رۆژە لە مانگرتنی بێسنووردان.
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بە رێکخستنی چالاکییەک سڵاو لە مانگرتنی زیندانیان سیاسی کرا، کە ماوەى ٣٣ رۆژە لە مانگرتنی بێسنووردان.
چالاکیی مانگرتنی زیندانیان سیاسی بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پێشێلکاری و گوشاری سەر زیندانیان لە ٣٣هەمین رۆژدایە.
لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بۆ پشتیوانیکردن لە چالاکیی مانگرتن و ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکییەک رێکخرا.
ئەندامانی ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە کۆڵن و ئەنجوومەنی ژنانی ڤیان لە بەردەم وێستەگى ترەنی ناوەندیی کۆڵن کۆبوونەوە.
لە چالاکییەکەدا پۆستەرەکانی ئۆجالان و پۆستەرێک کە بە زمانی ئەڵمانی لەسەری نووسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "کۆتایی بە بێدەنگیی خۆت بهێنە، پشتیوانی لە مانگرتوان لە زیندانەکاندا بکەن" بەرزکرابوونەوە.
لە چالاکییەکەدا بە بەردەوامی ئەو دروشمانە دەوترانەوە، کە داوای ئازادی بۆ ئۆجالانیان تیادا بوو و لە کۆتایی چالاکییەکەشدا راگەیاندراوی کۆن – مەد خوێندرایەوە.
ژ.ت