بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەری گەلی کورد سەردانی داواکاری گشتی کرا
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لە ئیمراڵی سەردانی داواکاری گشتییان کرد.
پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لە ئیمراڵی سەردانی داواکاری گشتییان کرد.
رێزان ساریجا، رازییە ئۆزتورک، ئیبراهیم بیلمەز و سەربای کۆکلو پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەى چاویان بە موەکیلەکەیان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتیی کۆمارییان لە بورسا کرد.
رێزان ساریجا و نەورۆز ئویساڵ پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد دوای ٨ ساڵ لە رۆژانی ٢ و ٢٢ی ئایار و لە رۆژانی ١٢ و ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ دا توانیان بڕۆن بۆ ئیمراڵی و چاویان پێی کەوت.
داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا بە پاساوی ئەوەى رێبەری گەلی کورد لە ٢٠٠٩دا "نەخشەڕێگا"ی بە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا داوە، لە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠ەوە بۆ ماوەى ٦ مانگ هەموو چاوپێکەوتن و دیدارێکی لە رێبەری گەلی کورد قەدەغە کرد.
ژ.ت