بە چەک هەرەشە لە چیفتیورەکی (هەدەپ)ی کرا
لە ئامەد بەچەک هەرەشە لە سینان چیفتیورەکی (هەدەپ)ی کرا.
لە ئامەد بەچەک هەرەشە لە سینان چیفتیورەکی (هەدەپ)ی کرا.
چیفتیورەک سەبارەت بە ئەو هەڕەشانەی کە بە چەک لێی کراوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا. چیفتیورەک دەستنیشانی کرد کە شرۆڤە و پێشنیارەکانی سەبارەت بە کێشەی کورد هەندێک لایەنی زۆر تورە کردووە.
چیفتیورەک وتی: ڕۆژی ١٧ی تیشرینی دووەم کاتژمێر ١٧:٠٠ لە شەقامی ئاکۆیونلوی گەڤرانی گەڕەکی ئۆفیس، کەسێک بە جلیقەیەکەوە ڕێگری لێکردووە و لە ژێر جلیقەکەدا دەمانچەیەکی پیشانیداوە، دواتر بەبێ ئەوەی قسە بکات ڕایکردووە.
چیفتیورەک دەستنیشانی کرد کە ئەم هەڕەشەیە کارێکی پلان داڕێژراو بووە و دوای ماوەیەکی زۆر لە چاودێری کردن و پلاندانان ئەو هەڕەشە چەکدارییە ئەنجامدراوە.
چیفتیورەک دەستنیشانی کرد کە لە هەموو شوێنێکی ئامەد بە کامێرا چاودێری دەکرێت و وتی: ئەگەر بیانەوێت، بە ئاسانی دەتوانن ئەو کەسە بدۆزنەوە کە بە دەمانچە هەڕەشەی لێکردم.