بۆ دیدار لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ داواکاری نوێ پێشکەش کرا
بنەماڵە و پارێزەری ڕێبەر ئاپۆ بەمەبەستی دیدار لە ئیمرالی داواکاری نوێیان پێشکەش بە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.
بنەماڵە و پارێزەری ڕێبەر ئاپۆ بەمەبەستی دیدار لە ئیمرالی داواکاری نوێیان پێشکەش بە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.
برای ڕێبەر ئاپۆ محەمەد ئۆجالان و پارێزەر مەزڵوم دینچ داواکاری دیداریان ئاراستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.
هەروەها بەهەمان مەبەست ئەمینە کۆنار خوشکی عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش داوای دیداریان ئاراستەی داواکاری گشتی و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.