بە فڕۆکە لە ئاسمانی شاری پێرسی ئۆستورالیادا گۆشەگیریی سەر ئۆجالان ئیدانە کرا
بە فڕۆکە لە ئاسمانی شاری پێرسی وڵاتی ئۆستورالیا و لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کاتی ئازادییە" پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان" هەڵدرا.
بە فڕۆکە لە ئاسمانی شاری پێرسی وڵاتی ئۆستورالیا و لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کاتی ئازادییە" پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان" هەڵدرا.
لە چوارچێوەی کەمپەینی "کاتی ئازادییە" چالاکییەکان بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان ریبەری گەلی کورد و هەروەها ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر ئیمرالی بەردەوامییان هەیە.
ئەمجارە لە ئاسمانی شاری پێرس، گەورەرترین شاری رۆژئاوای ئۆسترالیا و ناوەندی رۆژئاوای ئەو کیشورە، کە زیاتر لە ٢ ملیۆن دانیشتوی هەیە، بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیری چالاکییەک بە فڕۆکە لە ئاسمانی ئەو شارەدا ئەنجامدرا.
چالاکییەکە لەلایەن (دەکەتەفە / DKTF و دەکەتەمە / DKTM)ەوە رێکخرابوو. لە چالاکییەکەدا بە فڕۆکە بۆ ماوەى ٢ کاتژمێر پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو "ئازادی بۆ ئۆجالان" بە ئاسمانی گەورەترین شاری رۆژئاوای ئۆستورالیادا سوڕێنرایەوە.
کۆمیتەى ئامادەکاری چالاکییەکە رایانگەیاند، تاوەکو ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن.
ژ.ت