بە گێڕانەوەکانی ڕامۆن مانتۆڤانی ڕۆژانی ڕێبەری گەلی کورد لە ڕۆما-١

سیاسەتمەداری ئیتاڵی ڕامۆن مانتۆڤانی کە لە گەشتی ڕوسیا-ڕۆما لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا بوو، لەو کاتەشدا ئەندامی کۆمیسۆنی کاروباریی دەروەی ئیتالیا بوو، باسی ڕۆژەکانی وی لە ڕۆما و پرۆسەیی پیلانگێڕی دەکات.

ماوەی ٢٥ ساڵە گۆشەگیرییەکی سەخت لە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە. هێزە نێونەتەوەییەکان بەرپرسی یەکەمن لەم گۆشەگیرییە، ئەمە ڕاستیە. عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ بۆ بەرەوپیشبردنی قۆناغی ئاشتی و پەیماننامەیەک لە سوریا دەرچووبوو، پانۆرامایی سیاسی ئەو کاتەیی هەتا ١٥ی شوباتی ١٩٩٩وەک "پیلانگێڕیی خاچ" هەڵسەنگاندبوو.

ڕێبەری گەلی کورد لە ٩ی کانوونی تشرینی یەکەم ١٩٩٨دا گەیشتە مۆسکۆ، لە ١٢ی تشرینی ١٩٩٨ لە فڕۆکەی ئاسمانی ڕوسیا لە فڕۆکەخانەی لیوناردۆ داڤینچی لە ڕۆمایی پایتەخت نیشتەوە. عەبدوڵا ئۆجالان ئیتالیایی وەک بەختێک بینی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد، بەڵام لە ڕۆما قۆناغێکی زەحمەتی ٦٦ ڕۆژە چاوەڕوانی بوو.

لەو ڕۆژەوەی کە عەبدوڵا ئۆجالان دەستگیرکرا، ڕۆڵی ئیتالیا لەم پرۆسەیەدا بە پێی پێویست باسکراوە. هەندێک دەڵین حکومەتی ئەوکاتەی ئیتالیا بە سەرۆکایەتی ماسیمۆ دالەما، لەم پیلانگێڕیەدا ڕۆڵی نەگێراوە. هەندێکیش ڕەخنەی بێ هەڵوێستی ئەو کاتەی حکومەتی ئیتالیا دەکەن، کە نەیاتوانی مانەوەی عەبدوڵا ئۆجالان لەو وڵاتەدا فەراهەم بکات.لە ١٦ی کانوونی دووەم دەرچوونی عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیتالیا، ڕۆژی دەستپێکی پیلانگێڕییەکەیە.

پەڕلەمانتاری پارتی کۆمۆنیستی ئاوەدانکردنەوەی ئیتالیا و ئەندامی کۆمیسۆنی کاروباری ئەو کاتەی ئیتالیا ڕامۆن مانتۆڤانی یەکێکە لە شاهیدەکانی ئەو ڕۆژانەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە لە ڕۆمادا. ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٩٨ لە گەشتی مۆسکۆ-ڕۆمادا لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالاندا بوو، بۆ ئەوەی ئۆجالان لە ئیتالیا بمێنێتەوە خەباتێکی زۆریکرد. پەیوەست بەم بابەتەوە لەگەڵ ڕامۆن مانتۆناڤی قسەمانکرد.

بەڕێز مانتۆڤانی لەو کاتەی ڕێبەری گەلی کورد لە ڕوسیاوە دەهاتە ئیتالیا تۆ وەک دۆستێکی کوردان لەو گەشتەدا لەگەڵی بووی. ئەو کاتە ئێوە ئەندامی کۆمیسۆنی کاروباری دەروەی ئیتالیا بوون. پرۆسەی مانەوەی ئۆجالان لە فرۆکەخانە، چون دەگوزەرا و پلانی بەشداریکردنی ئەو قۆناغە چۆنبوو؟

پارتی بونیادنانەوەی کۆمەنیستی کە لەساڵی ١٩٩١دامەزراوە، هەتا ئەمڕۆش پشتیوانی لە تێکۆشانی گەلی کورد دەکات. پێش ئەوەی سەرۆک ئۆجالان بێتە ئیتالیا، پەکەکە داوای لێکردم لە ناو پەڕلەماندا دەستپێشخەرییەک پێکبهێنم، کە دەیانەوێت ئاگربەستی یەکلایەنە هەبێت بە پرۆسەیی ئاشتی چارەسەری شەڕبکەن.

لە ١٠ی کانوونی دووەمی  لە ١٩٩٧ لە کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئیتاڵیا ڕەشنووسی بڕیارێک خرایە دەنگدانەوە، کە لەلایەن پەرلەمانتارانی دیکەی گروپە سیاسییە جیاوازەکانەوە وتوێژی لەبارەوە کرا و مۆرکرا، لەگەڵ بڕیارێکی جودا لە گروپی ئەلیانزا نازیۆنال یەکخران و ڕازی بووم کە دوا خاڵ سەبارەت بە ئەگەری دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی زیاد بکرێت.

کاتێک مرۆڤ لە ڕوانگەی دەستوورییەوە دەڕوانێت، لە ئیتاڵیا بڕیارێک کە لەلایەن کۆمیسیۆنێک یان ئەنجومەنی نوێنەران یان ئەنجومەنی پیرانەوە پەسەند دەکرێت، ئەو بڕیارە بەڵگەنامەیەکە کە نوێنەرایەتی هەڵوێستی پەرلەمان دەکات وەک بەرزترین دامەزراوەی سەروەری گەل. حکومەت ناچارە بڕگەکانی بڕیارەکە وەک خۆی جێبەجێ بکات.

لەگەڵ بڕیارانە، بۆ یەکەمجار وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا هەڵوێستی سەبارەت بە پرسی کورد نیشاندا و هاتنە ناوەوەی سوپای تورکیا بۆ ناو عێراق وەک پێشێلکردنی یاسا نێونەتەوەییەکان پێناسە کرد، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤی گەلی کوردی شەرمەزار کرد و  حکومەتەکەی ڕاسپارد چارەسەرێکی سیاسی بدۆزێتەوە بۆ ئەو شەڕە.

لەپاش چەند هەفتەیەک لە قبوڵکردنی بڕیارەکە، وەزیری ناوخۆی ئەوکاتە، جۆرجیۆ ناپۆلیتانۆ، وەڵامی ناڕەزایەتیی بەرپرسانی گرووپی فۆرزا ئیتالیای دایەوە سەبارەت بە پێدانی ستاتۆی کۆچبەری بە هاووڵاتیانی کورد خاوەن پاسەپۆرتی تورکی، گوتبووی لە ئەنجامی ئەو ڕەزامەندی کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوە، بە ناچاری بەم کارە هەستاوە.

پاشان ئەم هەوڵە لەلایەن پەکەکەوە وەک سەرکەوتنێکی مەزن ستایشکرا، سەرۆک ئۆجەلان پێی وتم کە دەیەوێت لەگەڵ شاندێکی پارتەکەمان کۆببێتەوە. لە مانگی ئەیلولی ساڵی ١٩٩٨ وەفدێک کە پێکهاتبوو لە من و پەرلەمانتار واڵتەر دی سێزاریس و سەرۆکی پرۆسەکانی ئاشتی لە بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتەکەمان ئەلفیۆ نیکۆترا لەگەڵ سەرۆک ئۆجالان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین کۆبووەوە.

ئەم کۆبوونەوەیە بۆ ئێمە و ئۆجالان گرنگ بوو، چونکە ئێمە زانیمان کە پەیوەندییەکانمان زیاتر لە پشتیوانی نەریتی نێوان هێزە سیاسییە چەپەکان پێشدەکەون. لە بەرامبەر داهێنانە نەرێنییەکانی گڵۆباڵیزمی سەرمایەداریدا، بۆمان دەرکەوت هەمان بەرژەوەندی و نیگەرانی کۆمان دەکاتەوە، پێویستە هێزە شۆڕشگێڕەکانی جیهان بە شێوەیەکی یەکگرتوو بیربکەنەوە و هەڵسوکەوت بکەن، نەک خۆیان سنووردار بکەن بۆ پشتیوانیکردن لە پەیوەندییە ئاساییەکاندا و ئەمەش لەو وڵاتانەی کە دان بو ماف و هەبوونی کەمینە نەتەوەییەکان نانێن، تاکە چارەسەر دانوستانە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و بەرقەرارکردنی ئاشتی.

کۆبوونەوەکە لەلایەن ڕۆژنامەی پارتەکە "لیبەرازیۆن" بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و بەشێکی فراوانی ڕۆژنامەکەی گرت.

دەتوانرێت لێرەوە بڕوانرێتە بڕیاری ناوبراوی پەرلەمانی ئیتاڵیا لە ١٠ ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٧:

https://leg13.camera.it/_dati/leg13/lavori/bollet/199712/1210/pdf/03.pdf

واتە حکومەتی ئەوکاتەی ئیتاڵیا دەیزانی عەبدوڵا ئۆجالان دێتە ئیتاڵیا؟ لە کۆبوونەوە لەگەڵ ئۆجالان چی ڕوویدا و لە فڕۆکەکەدا لەگەڵ ئۆجەلان باستان لە چی کرد؟ بەڕای ئێوە ئۆجالان بۆچی ئیتاڵیای هەڵبژارد؟

لە ڕۆژنامە نێونەتەوەییەکانەوە زانیم کە سەرۆک ئۆجالان ناچارە سوریا بەجێبهێڵێت. دوای ماوەیەکی کورت زانیاریم لە حزبی کۆمۆنیستی فیدراسیۆنی ڕوسیا وەرگرت کە ئۆجالان لە ڕوسیایە و دەتوانرێت ئەم بابەتە لە دۆما وتوێژی لەسەر بکرێت و لەبارەی پێدانی مافی پەنابەری سیاسی بڕیاربدرێت.

لە لایەکی ترەوە تا ئێوارەی ١٠ی تشرینی دووەمی ١٩٩٨ لەلایەن سەرکردەکانی کورد لە ئیتاڵیا ئاگادارکرامەوە کە سەرۆک ئۆجالان لە ڕوسیا مەترسی لەسەرە، چونکە بەشێک لە حکومەت و دەزگای هەواڵگری پلانیان دانابوو ڕادەستی تورکیای بکەن، هیچی ترم نەدەزانی. هەروەها پێیان وتم کە سەرۆک بڕیاریداوە بێتە ئیتاڵیا هەرچەندە ئەڵتەرناتیڤی تری هەبوو، هەم لەبەر ئەوەی پەرلەمانی ئیتالیا پێشکەوتووترین هەڵوێستی لەسەر پرسی کورد هەبووە و هەم لەبەر ئەوەی دەیویست لە وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا و ناتۆدا کە خاوەنی نەریتی پشتگیریکردن و بەشداریەکی گرنگە لە پرۆسەکانی ئاشتی، بانگەواز و پێشنیاری کۆبوونەوەی ئاشتییانە دەست پێ بکات.

تاوەکو سەرۆک ئۆجالان بگاتە ئیتالیا و مافی پەنابەری سیاسی بەدەست بهێنێت، یەکسەر دەستمان بە کارەکانمان کرد. لە ڕاستیدا بۆ ئەوەی هەموو شتێک بە ئاسانی و ڕێکی بڕوات، لێکۆڵینەوە و ڕاوێژمان بە هەموو دامەزراوە و ڕێکخراوەکان کرد. ناتوانم لەبارەی پەیوەندیمان لەگەڵ دامەزراوەکانی  ئیتاڵیا و وڵاتانی دیکە زانیاری وردتر بخەمە بەردەستتان.

بە چەند هۆیەک، ئەم پرۆسەیە ئاسان نەبوو. تورکیا وەک دوای بڕیارەکەی پەرلەمان کاردانەوەی بەرامبەر چالاکییەکانمان هەبوو. لە دەرەوەی تورکیاش، لە ئەڵمانیا فەرمانی دەستگیرکردنی نێونەتەوەیی بۆ ئۆجالان هەبوو. هەر لەسەرەتاوە ڕوون بوو بەهۆی بڕیارەکەی ئەڵمانیاوە لە کاتی گەیشتنی بە ئیتاڵیا دەستگیر دەکرێت، ئیتاڵیا دەبێت وەڵامی ئەرێنی بداتەوە بۆ داواکارییەکی ئەڵمانیا پەیوەست بە ڕادەستکردنی ئۆجالان.خ

سەرەڕای زەحمەتی و ئاستەنگە زۆرەکان، هەلومەرجەکانمان ڕەخساند تاوەکو سەرۆک ئۆجالان بچێتە ئیتاڵیا. بەو دواییانە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی کورد چوومە مۆسکۆ و لە ژێرزەمینی ئەو فەرمانگە سەربازییانەی کە هەواڵگری ڕووسیا پاسەوانییان دەکرد لە هەمان فڕۆکەخانە لەگەڵ سەرۆک ئۆجالان کۆبوومەوە.

باسی ڕەوشی ئیتاڵیا و ڕەوشی کاتی گەیشتنمان بە ئیتاڵیا کرد. دەستگیر دەکرێت، بەڵام ناخرێتە زیندان، بەڵکو بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە لە نەخۆشخانە دەهێڵرێتەوە. پاشان لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا، وەک ئەوەی هەیە، دادوەر چاوەڕێی ئەگەری داواکاری ڕادەستکردنەوەی بە ئەڵمانیا دەکرد و ئازادی دەکرد.

ڕاستییەکەی پێم ڕاگەیاند ئەگەر بەدیلەکانی تریش لەبەرچاو بگرن، چونکە سەرەڕای هەوڵەکانمان، بەڵام بەو هۆیەی ئیتاڵیا وڵاتێکی خاوەن سەروەریی دیفاکتۆیی سنووردارە، فشاری تورکیا لەسەر ئەمریکا و ئیتاڵیا وەک دەزانرێت پەیوەستە بە ئەمریکاوە، بۆیە ڕەنگە هەرکاتێک بێت ڕەوشێکی نادیار بێتە ئاراوە.

پێی گوتم، ئەگەر ئەڵتەرناتیڤی تریشی هەبێت، ئەوا بڕیاریداوە بڕواتە ئیتاڵیا، چونکە دەیەوێت بیکاتە دەرفەتێک بۆ دەستپێکردنی پێشنیارەکەی بۆ دانوستانەکانی ئاشتی، هاتنی بۆ وڵاتێکی وەک ئیتالیا، کە هاوکات ناوەندی ڤاتیکانە و لە هەموو جیهاندا زۆر ناسراوە.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراوە هیچ بناغەیەکی نییە و لەبەر ئەوەی پێی وایە هەموو دادگایەک ڕەوایەتی بە وی دەبەخشێت، بۆیە کێشەی ڕادەستکردنەوەی بە ئەڵمانیا نایەتەپێش.

بەم جۆرە سواری یەکەم فڕۆکە بووین بەرەو ڕۆما.

لە فڕۆکەکەدا هەندێک باسی سیاسەتمان کرد. باسی ڕەوشی نوێی ئیتاڵیام بۆ کرد، ئەو حکومەتەی کە دی ئالێما سەرۆکایەتی دەکرد دوای ئەوەی حکومەتی پێشوو بە سەرۆکایەتی پرۆدی ڕووخا بەهۆی پچڕانی نێوان ئێمە و حکومەت و دژایەتیمان لەگەڵ حکومەتی نوێ. هاوکات باسی هەندێکی شتی ناگرنگ و خۆشمان کرد، وەک تۆپی پێی ئیتاڵی و تورکیا.

دواتر باسمان لەوە کرد، دوای گەیشتنمان چی بکەین. وتم باشترین شت ئەوەیە ئەم کارە بکەین: سەرۆک و سکرتێرەکەی و کوردێک کە لەگەڵ ئێمە سەفەری کردووە و بە زمانی ئیتاڵی قسەی دەکرد، بچنە ئەو دەروازە سنوورییەی کە تایبەتە بە دیپلۆماتکاران و بە داوای مافی پەنابەری سیاسی خۆی بناسێنێت. من و ئەو کەسانەی تر کە لەگەڵیدا بوون (بەگشتی ٤ یان ٥ کەس) بە شێوەیەکی ئاسایی بە دەروازەی سنووردا تێپەڕین. هەرچەندە پاسپۆرتی کاروباری پەرلەمانیم پێ بوو، بەڵام لەگەڵ سەرۆکدا نەچوومە سنووری دیپلۆماسی، تاوەکو بوونی سەرۆک لە ئیتاڵیا و پەیامی ئاشتییەکەی لە ژێر سێبەری ئەو مشتومڕە بچووکانەی سیاسەتی ئیتالیادا نەمێنێتەوە، پێمان وابوو باشترە ڕۆڵی لایەنگریمان بە شاراوەیی بمێنێتەوە.

هەموو شتێک بەگوێرەی پلانەکە بەڕێوەچوو. سەرۆک داوای مافی پەنابەری کرد، لەشکرێکی پۆلیس خۆی و سکرتێرەکەی و وەرگێڕە کوردەکەیان گرت و بردیانن. گەیەندرایە نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی ڕۆما. دوو پارێزەری بەناوبانگ جیولیانۆ پیساپیا و لویجی ساراجێنی هاوکاریان کرد و دوای چەند ڕۆژێک ئازاد کرا. نووسینگەی کوردی لە ئیتاڵیا بە هاوکاری دەزگای هەواڵگری ئیتاڵیا، کێشە ئەمنییەکانیان لەبەرچاو گرت، ڤێلایەکی بچووکیان لە گەڕەکێکی دەرەوەی ڕۆما بە کرێ گرت، بۆ ئەوەی ببێتە شوێنی مانەوەی ئۆجالان تا کاتی ڕۆیشتنی. هەروەها ئەم ڤێلایە خاوەنی ئامرازی بەرپەرچدانەوەی هێرشی موشەکی بوو.

سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتەی ئیتاڵیا، ماسیمۆ دی ئالیما هەڵوێستی بەرامبەر هاتنی ئۆجالان چی بوو؟ لەبەرئەوەی لەگەڵ ئۆجالان بوون، دۆسیەیەک لەسەر ئێوە کرایەوە، هۆکارەکەی چی بوو؟

دەتوانین بڵێین سەرۆکی ئەوکاتەی ئیتاڵیا بەرامبەر ئۆجالان و دۆزی کورد سارد بوو و خۆی لێی بەدوور گرت. کاتێک سەیری پێگەی نێونەتەوەیی ئیتالیا و بازرگانییە مەزنەکەی لەگەڵ تورکیا دەکەین، بەتایبەتی لە بواری سەربازیدا، تێدەگەین کە پەیوەندییەکانی ئیتالیا لەگەڵ تورکیا لەم ڕووەوە بەهێز بووە.

لە مشتومڕێکی پەرلەمانیدا، ڕێکخراوەکانی ئیتاڵیا وەڵامی هێرشی پارتە ڕاستڕەوەکانیان دایەوە، ڕەوایەتی و یاسایی بوونی کارەکانیان پیشاندەدات، ئۆجالان بە هۆی فەرمانی دەستگیرکردنی ئەڵمانیاوە دەستبەسەرکرا، داوای مافی پەنابەرییان لەبەرچاو گرت و بەرگرییان لێ کرد.

بەڵام پاش چەند هەفتەیەک داوایەکم لە دادگاوە پێگەیشت و تۆمەتبارکرابووم بە یارمەتیدان و هاوکاریکردنی پەنابەریی نایاسایی، لەم بارەیەوە باس لە زانیارییەکانی ئێمە نەکرابوو. ڕاپۆرتی پۆلیس سەبارەت بە هاتنی ئۆجالان هەڵە بوو. لە ڕاپۆرتەکەدا نووسراوە ئۆجالان بە بەڵگەنامەیەکی ساختە هەوڵی داوە سنوور تێپەڕێنێت، پاش ئاشکرابوونی دەستبەسەر کراوە.

پاشان بێتاوان دەرچووم، چونکە گوتم ئۆجالان لەگەڵ سکرتێرەکەی و کوردێک چووەتە فڕۆکەخانە بۆ دەرکردنی پاسپۆرتی دیپلۆماسی لە ئیتاڵیا و ئەمەش نابێت وەک کارێکی نایاسایی سەیر بکرێت.

داوام لە دادوەرەکان کرد سەیری دیمەنی کامێرای فڕۆکەخانە بکەن و ئەمە پشتڕاست بکەنەوە. ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە دادوەری دادگاییکردنەکە ڕایگەیاند کە دیمەنەکانی گەیشتنمان بە فڕۆکەخانە ون بووە و وتی کە باوەڕ بە قسەکانم دەکات و بەم شێوەیە کۆتایی هێناوە بە لێکۆڵینەوەکە.

هەموو ئەمانە ئەوە دەردەخەن کە ماسیمۆ دی ئالێما کاری نایاسایی ئەنجام داوە و هەرچەندە بە فەرمی فەرمانی گۆڕینی تۆمارەکانی هاتنی ئۆجالان نییە، بەڵام مەحاڵە ئاگای لەمە نەبووبێت.

ئەگەر سەرۆکی حکومەت ئاگاداری ئەم کارە نایاساییە نەبووایە، کاتێک ڕاستییەکەی بۆ دەرکەوت، دەبوو هەموو ئەو کارمەندە حکومیانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی دژی کۆماری ئیتاڵیا جووڵاونەتەوە و کار بۆ بیانییەکان دەکەن، بدۆزێتەوە و دادگاییان بکات. بەڵام ئەمەمان نەبینی.

کاتێک عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیتاڵیا بوو لەڕووی دیپلۆماسییەوە چ ڕوویدا؟ ئاخۆ فشاری مەزن لەسەر حکومەتی ئیتاڵیا هەبوو بۆ دەرکردنی ئۆجالان؟ یان کام وڵات ڕاستەڕاست فشاری سیاسی دەکردە سەر ئیتاڵیا؟

ئەوکاتە حکومەتی تورکیا لەژێر سەرۆکایەتی ئەجاوید بوو، زۆرێک لە گرێبەستە سەربازی و مەدەنییەکانی بە بەهای ملیارەها یۆرۆ هەڵوەشاندەوە و باڵیۆزی بۆ کۆبوونەوەکان گەڕاندەوە و کەمپەینێکی دژی ئیتاڵیا و حکومەتی ئیتاڵیا دەستپێکرد و داوای ڕادەستکردنەوەی ئۆجالانی کرد.

بەڕای من دی ئالێما چ بە نهێنی و چ لەبەردەم ڕای گشتی، بە ئاشکرا فشاری خستووەتە سەر ئەڵمانیا تاوەکو داوای ڕادەستکردنەوەی ئۆجالان بکات. ئەڵمانیا هەرگیز ئەمەی نەکرد.

حکومەتی ئەمریکا لە ڕێگەی وەزیری دەرەوە مادلین ئۆلبرایت بە ڕوونی دەیویست ئیتاڵیا ئۆجالان ڕادەستی تورکیا بکات. ئەم داوایە نەوەک هەر بۆ ئەمریکا، بەڵکو بۆ ئیتاڵیا و تورکیاش دەستوەردانێکی جدی بوو، هەروەها پێشێلکردنی یاساکانی حکومەتی ئیتالیا ڕەوشێکی جدی بوو.

کاتێک ئەم فشارانە بە ئاشکرا بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێت، ئایا دەتوانن پێشبینی ئەوە بکەن کە بە نهێنی چی دەکرێت، یەکێک لەوانە بڵاوبوونەوەی هەواڵی من بوو سەبارەت بە سەردانەکەی سەرۆک ئۆجالان بۆ ئیتاڵیا. دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا ئاشکرای کرد پەرلەمانتارێکی ئیتاڵی و دوو پەرلەمانتاری یۆنان لەناو فڕۆکەکەدا لەگەڵ ئۆجالان لە یۆنان بوون. هەواڵێکی ڕاستەقینە نەبوو چونکە من لەوێ بووم، بەڵام بەس بوو بۆ ئەوەی ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا توڕە بکات و هەوڵی دۆزینەوەی تاوانبار بدات. چەند مانگێک پێش ئەوە ڕۆژنامەی پارتەکەم وێنەی ئەو دیدارانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجاممان دابوو بڵاوکردبووەوە و زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسان هەوڵیان دا ئەو گومانانە لەسەر من و پارتەکەم پشتڕاست بکەنەوە.

هەروەها ئاگادارکرامەوە کە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لەلایەن ئەندامی ڕاستڕەوی پەرلەمان، سیلڤیۆ بێرلۆسکۆنی، سەبارەت بە پرسە سیاسییە ناوخۆییەکان سازدەکرێت و لەم کۆبوونەوەیەدا، من تۆمەتبار دەکات بە هێنانی تیرۆریستێک بۆ ئیتاڵیا و تاوانبارم دەکات بە زیانگەیاندن بە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئیتالیا (تەنانەت ئەوکاتە پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی یەکێتی ئەوروپادا نەبوو).

لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ١٩٩٨دا ناچار بووم بە ئامادەبوونی بێرلۆسکۆنی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی سازبکەم و گوتم لەسەر داوای ئۆجالان یارمەتیم دا کە بێتە ئیتالیا و داوای مافی پەنابەری بکات، تاوەکو ئاگربەستێکی یەکلایەنە ڕابگەیەنێت و داوای کۆبوونەوەی ئاشتی لەگەڵ تورکیا بکات.

وەک چاوەڕوان دەکرا، شەڕی سیاسی دەستی پێکرد و زۆربەی ڕۆژنامە و کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان دەیانگوت بۆ زیانگەیاندن بە حکومەت، ئۆجالانم هێناوەتە ئیتاڵیا. بۆ یەکەمجار دی ئالێما شتێکی پەسەندکراوی دەربڕی و و گوتی 'ئۆجالان ئەو کەسە نییە کە دەبێت بۆم بهێنرێت'، چۆن دەتوانن بەم هەڵوێستە لە ئۆجالان نزیک ببنەوە! ئەو سەرۆکی ملیۆنان کەسە، لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، دوای سوپای ئەمریکا، دژی بەهێزترین سوپای ناتۆ وەستاوەتەوە و سەرۆکی شەڕی گەریلاییە. بەڵام بە گوێرەی زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسانی ئیتاڵی و نوێنەری پارتە ڕاستڕەوەکان و تەنانەت هەندێک چەپڕەوی نەژادپەرست و نەزان، من بۆ بەگژاچوونەوەی حکومەت ئۆجالانم هێناوەتە ئیتاڵیا!

 

بەردەوام دەبێت...