بە مووشەک هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بە مووشەک هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بە مووشەک هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق.
هێرشەکان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا بەردەوامن. بەپێی زانیارییەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە مووشەک هێرشکراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا.
هەروەها دووپاتکراوەتەوە، لە دەوروبەری باڵیۆزخانەکە دەنگی تەقینەوە بیستراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکان لە دەوروبەری باڵیۆزخانەکە کەوتوونەتە خوار، هێشتا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکە نەگرتۆتە ئەستۆ.