بۆ پشتگیریکردن لە کەمپی مەخمور لە بەرلین پێشبڕکێ وەرزشی ئەنجام دەدرێت

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، بە ئامانجی پشتگیریکردن لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور، ١٠ی ئەیلول پێشبڕکێی وەرزشی ئەنجام دەدرێت.

THIRTYSIX FIGHTS پێشبڕکێکەی رێکخستوە کە کار لەسەر پێشبڕکێکانی وەرزشی بەرگری دەکات و لە ساڵی ٢٠١٩ەوە بۆ پشتگیری لە رۆژئاوای کوردستان دەستی بە کەمپەینی هاوکاری کردبوو. لە چوارچێوەی کەمپەینەکەدا ٩ هەزار ئۆرۆ کۆکرایەوە و کارگەیەک لە شاری قامشلۆ بەو پارەیە دروست کرا.

THIRTYSIX FIGHTS لە نویترین هەنگاویدا کەمپەینی هاوکاری خۆی بۆ کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) دەست پێکرد کە لەژێر هێرشی دەوڵەتی تورک و فشاری پەدەکە و دەوڵەتی عێراقدایە. لەم چوارچێوەیەدا پێشبڕکێی هونەری بەرگری بەڕێوە دەچێت. یەکەم پێشبڕکێ لە ١٠ی ئەیلول رۆژی شەممە لە بەرلین بەڕێوەدەچێت.

لە چالاکیەکەدا نوێنەرانی کۆمەڵگای ئازاد، کۆمەڵەی هێڤیی و دادپەروەری بۆ کوردستان و دەستپێشخەری بێچەککردنی رەینمیتال قسە دەکەن.

ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەشداری لە کەمپەینی هاوکاریەکەدا بکەن دەتوانن سەردانی ئەم ناونیشانەی تویتەر بکەن:

https://twitter.com/thirtysixfights/status/1557432945203372034

ف.ق