بە ئاڵای تورک رۆژنامەوانەکان ئەشکەنجەدراون
رۆژنامەوان دیرەن یورتسەڤەر رایەگیاند، کە گوشار خراوەتەسەری کە لەناو ئاڵای تورکدا بە دەستی کەلەپچەکراوەوە و بە زۆرەملێ وێنەی بکێشرێت.
رۆژنامەوان دیرەن یورتسەڤەر رایەگیاند، کە گوشار خراوەتەسەری کە لەناو ئاڵای تورکدا بە دەستی کەلەپچەکراوەوە و بە زۆرەملێ وێنەی بکێشرێت.
لەچوارچێوەی لێپرسینەوەکان کە داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە دەستیپێکردبوو ١١ رۆژنامەوانی کورد دەستگیرکرابوون. داواکاری گشتی لەبارەیانەوە بڕیاری قەدەغەکردنی دیدار لەگەڵ پارێزەرانیانی بەسەردا سەپاندبوون، ئەو بڕیارە ئەمڕۆ کۆتاییهات. پارزەران لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە چاویان بە رۆژنامەوانەکان کەوت.
بەڕێوەبەری نوسینی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا دیرەن یورتسەڤەر لە دیدارەکەیدا وتی، کە لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیدا کتێب، گۆڤار و رۆژنامەی یەنی یاشام وەک بەڵگە کۆکراونەتەوە و ئەم زانیارییەی راگەیاند: کاتێک لەماڵەکەم هێنرامە دەرەوە، پۆلیسێک بە دوکاندارێکی وت؛ 'لێرە تیرۆریست هەیە'. بەم جۆرە ئێمەیان کردە ئامانج. لەناو ئۆتۆمبێلی پۆلیسیشدا تا گەیەنرامە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش ئیستەنبوڵ پۆلیسەکان جنێوی رەگەزیان پێدام و بەردەوام هەڕەشەیان لێدەکردم".
لە درێژەدا یورتسەڤەر باسی لەوەکرد کاتێک بە مەبەستی پشکنینی تەندروستی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە پۆلیسێک بە کارمەندانی تەندروستی وتووە، "سەیری بکەن ئەوە تیرۆریستێکی داواکراوە" و ئەوە وت: "بەم جۆرە دیسان کرامەوە ئامانج. من بۆ پزیسکەکەم نوسی کە توندوتیژی دەرونیم بەرامبەر کراوە. لەو ناوەدا پۆلیسێک هەڕەشەی کردووە بەوەی "تۆ باسی توندوتیژی دەرونی دەکەیت، بەڵام لەئێستا بەدواوە توندوتیژی جەستەیی دەستپێدەکات، ئەو کات دەیبینیت" بەوە هەڕەشەی لێکردم".
رۆژنامەوان یورتسەڤەر ئەوەشی خستەڕوو کە بە بێ ئەوەی راپۆرتی گەران و پشکنینەکە بخوێنێتەوە بە زۆرەملێ پێیان واژۆ کردووە و بەم جۆرە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "هەوڵیاندا لە زۆرەملێ لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستەنبوڵ لەناو ئاڵای تورکاندا وێنەی من بگرن. کاتیک ئەوەم رەتکردەوە پۆلیسەکان وتیان 'پرۆسەکە بەم جۆرەیە' و زۆریان لێکردم. پرۆسە و رۆتینێکی بەم جۆرە بوونی نییە. منیش لەبەردەم دیوارێکی بەتاڵ وێنەم گرت".
هـ . ب