بانگەوازێک بۆ "ڕۆژی جیهانی کتێبی ئۆجالان" کرا.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی"ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"، "ڕۆژی جیهانی کتێبی ئۆجالان" لە 10ی کانوونی یەکەم بەڕێوەدەچێت.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی"ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"، "ڕۆژی جیهانی کتێبی ئۆجالان" لە 10ی کانوونی یەکەم بەڕێوەدەچێت.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی"ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە لە 10ی تشرینی یەکەم لە زۆربەی وڵاتانی جیهان دەستیپێکرد،"ڕۆژی جیهانی کتێبی ئۆجالان" لە 10ی کانوونی یەکەم بەڕێوەدەچێت.
ماڵپەڕێکی ئینتەرنێتیش دامەزراوە کە کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ١٦ زمان تێیدا بڵاو دەکرێنەوە.
هەر کەس دەتوانێ کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان لە ماڵپەڕی "Ocalanbooks.com" بە زمانەکانی ئینگلیزی، ئەڵمانی، ئیتاڵی، فەرەنسی، پورتگالی، فلامانی، دانیمارکی، تورکی، تامیلی، کەتەلۆنی، یۆنانی، باسکی، کۆری و سۆرانی ببینێتەوە.
بە دیمەنێک بۆ ڕۆژی جیهانی کتێب بانگەوازی دەستی پێکرد. بە پێی وتەی ڕێکخەرانی هەڵمەتەکە ڕۆژانی نمایشی کتێبەکان لە ١٦٠ ناوەند بەڕێوەدەچێت.
لە سەر شاشە ئەم پەیامانەی خوارەوە بڵاو دەکرێنەوە:
"مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لەبەردەم قەیرانێکی مەترسیداردایە کە کاریگەری لەسەر ژیانی مرۆڤەکان لە هەر چوار گۆشەی جیهاندا هەیە. بۆیە کات کاتی یەکگرتنی تێکۆشانەکانە.
ئازادی ژن
ئیکۆلۆژیای جڤاکی
دیموکراسی لە بنەڕەتەوە
پارادایمێک کە سەرکەوتن بۆ بەرخۆدانە جیهانیەکان بخوڵقێنێت.
خۆمان بۆ ئەگەریی دژایەتییەکان ئامادە بکەین.
دەست بە خوێندنەوەی کتێبێکی عەبدوڵا ئۆجەلان بکە.
بۆ چارەسەری کێشە هاوبەشەکانمان ڕێگایەک بدۆزینەوە.
وە داهاتوویەکی ئازاد بنیات بنێن.
لە ١٠ی کانوونی یەکەم بۆ ڕۆژی جیهانی کتێبی ئۆجالان لەگەڵمان بن."