بانگەوازێک لە دوسلدۆرفەوە: دەبێت رێبەرایەتیمان ئازاد ببێت
لە رۆژی دووشەممەی هەفتەی رابردووە لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا چالاکیی دانیشتن بەڕێوەدەچوو، چالاکییەکە بە رێکخستنی رێپێوانێک کۆتایی پێهات.
لە رۆژی دووشەممەی هەفتەی رابردووە لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا چالاکیی دانیشتن بەڕێوەدەچوو، چالاکییەکە بە رێکخستنی رێپێوانێک کۆتایی پێهات.
لە شاری دوسلدۆرفی ئەڵمانیا بۆ ماوەى ٥ رۆژ چالاکیی دانیشتن بەڕێوەچوو و چالاکییەکە بە رێپێوانێک کۆتایی پێهات.
کوردستانیان لە ویلایەتی راین وێستڤالیای باکوور (NRW) لە ئەڵمانیا لە رۆژی دووشەممەى هەفتەى رابردووە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکیی دانیشتنیان دەستیپێکرد. چالاکییەکە لەلایەن فەد – مەدەوە رێکخرابوو. ئەنجوومەنەکانی ژنانی سەر بە یەکێتیی ژنانی کورد لە ویلایەتی راین وێستڤالیای باکوور، ئەندامانی نەجەدەکە، تەکۆژن، پەیەدە و ناڤ یەک و فەدا بەشداری چالاکییەکە بوون.
ئەو چالاکییە بە رێپێوانێکی ١٥٠٠ کەسی کۆتایی پێهات. لە رێپێوانەکەدا پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پۆستەری "کات کاتی ئازادییە" بەرزکرابوونەوە.
لە چالاکییەکەدا بە بەرزکردنەوەى پۆستەرێک لەبارەی بەرخودانی گارەوە، سڵاو لە بەرخودانی گارە کرا.
ئەنگین سەڤەر هاوسەرۆکی فەد – مەد رایگەیاند، دەیانخواست پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە رۆژئاوا، پاریس و گارە دووبارە بکەنەوە و وتی، "فیداییەکانی سەر هێڵی ریبەرایەتی و تێکۆشانی گەلەکەمان، ئەو هێرشەى تێکشکاند. ئێمە بە دڵنیاییەوە تێکۆشانی خۆمان گەشتر و بەهێزتر دەکەین".
بە ناوی یەکێتیی ژنانی کورد لە ئەڵمانیا، کەزیبان دۆگان وتی، "رێبەرەکەمان ٢٢ ساڵە لە گۆشەگیریدایە، بەڵام پارادیگمایەکی نوێی بەرخودانی لە ئاستێکی بەرزدا خوڵقاند. ئێمەى بزووتنەوەى ژنان، بەرخودانی رێبەرایەتیی خۆمان، بۆ خۆمان دەکەینە بناغە".
لە چالاکییەکەدا راگەیاندراوی تەکۆ-ژن خوێندرایەوە و چالاکییەکە کۆتایی پێهات.
ژ.ت