کۆنگرەی کۆمەڵگا دیموکراتیکەکانی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە-ئە) سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە؛
"داوا لە گەلەکەمان لە ئەوروپا دەکەین کە بۆ خاوەنداری لە رۆژئاوا دەستبەجێ بکەونە جموجۆڵەوە.
با بە دەنگ بانگەوازەکانی هاوپەشتی لەگەڵ رۆژئاواوە بجن. دەوڵەتی تورک تیرۆری دەوڵەتی لە دژی پێکهاتەکانی هەرێمەکە ئەنجام دەدات.
سەرباری ئەوەی گەلی رۆژئاوا شەڕخواز نییە، شەڕ لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بەسەریدا دەسەپێندرێت. گەلی رۆژئاوا بۆ پارێزگاری لە خۆی لە بەرامبەر ئەوە هەموو هێزی خۆی خستووەتە ئامادەباشییەوە.
ئێمە داواتان لێدەکەین کە لە دژی ئەو هێرشە قڕکاریانە هەڵسنە سەرپێ و بڕژێنە گۆڕەپانەکان.
دەوڵەتی تورک کە لە هەرێمی کوردستان شەڕ دەسەپێنێت و لە رێگەی کۆمەڵکوژیەوە دەیەوێت قڕکردن بسەپێنێت، لە خوێنڕشتن و خوێنمژین تێرنابێت. هەموو دەستکەوتەکانی کوردان لە رێگەی دوژمنایەتیکردن بەرامبەر بە کورد لەناوخۆ و دەرەوە دەکاتە ئامانج.
تەرمی سەربازەکانیان دەکەن بە پاساو و بۆردومانی ناوچە مەدەنی نشینەکان و پێداویستی مەدەنیەکان لە رۆژئاوا دەکەن. ئەو هێرشانەی کە لە ١٢ی کانونی دووەمەوە چڕتر کراونەتەوە، لە دژی زۆر هەرێمی مەدەنی نشین بەردەوامن.
بەپەلە داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە لە هەموو وڵاتانی ئەوروپا، ئوستراڵیا و کەنەدا لەپێناو پشتیوانی لە رۆژئاوا، کە ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ لەوێ چەکەرەیان کردووە و چەسپاون، خاوەن هەڵوێست بن و بڕژێنە گۆڕەپانەکان".
هـ . ب