باقرخان: لە هەڵبژاردنەکان وەڵامی پێویست دەدەینەوە

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان، لە کۆنگرەی پارتەکە لە ئەنتاڵیا گوتی: "لە هەڵبژاردنەکان وەڵامی ئەو کەسانە دەدەینەوە لە کوردستان حیساب بۆ ئیرادەمان ناکەن، دەنگەکانمان دەبەن و پاشان پشتمان لێ دەکەن".

ڕێکخستنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) یەکەمین کۆنگرەی ئاوارتەی لە ناوچەی کەپەز ئەنجامدا. تونجەر باقرخان قسەی کرد، ئاماژەی بەوە کرد چاویان بە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ و سەلجوق میزراکلی و گوڵتەن کشاناکن کەوتووە، سڵاوی ئەوانی گەیاندە ئامادەبووان.

باقرخان ئاماژەی بە قەیرانی ئابووری و هەژاری و بێکاری گەنجان کرد، هۆکارەکەی گەڕاندووە بۆ چارەسەرنەکردنی پرسی کورد. پێویستە کورد بە زمانی خۆی بدوێت و عەولەوی وەک هاوڵاتی یەکسان لێی بڕوانرێت.

باقرخان ئاماژەی بەوە کرد، هەرکەس داوای ماف دەکات بە تیرۆریست و جوداخواز ناوی دەبرێت. ئێمە دەمانەوێت قەیرانەکانی ئێستە بە ڕێگەی دیموکراسی چارەسەر بکەین، ئەم قەیرانە بە دەستی ئاکەپە و سیاسەتە درۆینەکەی چارەسەر نابێت، چارەسەر دیموکراسییە.

لە کۆتاییدا باقرخان گوتی: "دەبێت گەلەکەمان لە هەڵبژاردن وەڵامێکی پێویست بداتە ئەو کەسانەی لە کوردستان حیساب بۆ ئیرادەمان ناکەن. ئیتر بە هیچ جۆرێک ناتوانن پاشەکشە بە ئیرادەمان بکەن. ئەگەر حیساب بۆ ئیرادەمان نەکرێت، گەلەکەمان وەڵامێکی پێویست دەدات بەو کەسانەی لە کوردستان گوێ بە ئیرادەمان نادەن، یان ئەوانەی دەنگی ئێمە دەبەن و دواتر پشتمان لێ دەکەن".

پاش خوێندنەوەی ڕاپۆرتی دارایی و تاوانەکان، هەڵبژاردن بە یەک لیست ئەنجامدرا. هولیا جان و ئیحسان نەرگز وەک هاوسەرۆکانی نوێی دەم پارتی ئەنتاڵیا هەڵبژێردران.