باقرخان لە ئاگری سەردانی شارەوانییەکانی کرد

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان لە ئاگری بەبۆنەی جەژنەوە سەردانی شارەوانییەکانی کرد.

هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە سەردانی شارەوانیەکانی ئاگری کرد. سەرۆک فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت و پەرلەمانتاری ئاگری نەجلا دەمیر یاوەری باقرخان بوون. شاندەکە سەرەتا سەردانی شارەوانی گیادینی کرد. باقرخان و شاندی یاوەری لەلایەن هاوسەرۆکانی شارەوانی حەیات زۆربای و عەدنان دۆغانەوە پێشوازیان لێ کرا. پاشان شاندەکە جەژنی کەسانی نێو شارەوانیەکەیان پیرۆز کرد.

باقرخان پاشان چوونە ناوچەی ئاڤکەڤری ئاگری. باقرخان و شاندەکە لەلایەن هاوسەرۆکانی شارەوانی جەمیلە دوومان و محەمەد عەلی بوداکەوە پێشوازیان لێ کرا. باقرخان جەژنی کەسانی نێو شارەوانییەکەی پیرۆز کرد و لەگەڵ هاوسەرۆکانی شارەوانی دوا. پاشان دواتر شاندەکە سەردانی ئاگریان کرد و جەژنی هاوسەرۆکانی شارەوانی هەزال ئاراس و مەمەد ئاکوشیان پیرۆزکرد.

باقرخان لە سەردانەکاندا گوتی: "نموونەی هەرە دیاری تاڵانی قەیوم گیادینە. شارەوانی ماڵی گەل و گەرەنتی دیموکراسی هەرێمییە. ئێستە کاتی خەباتی شەو و ڕۆژە".