باقرخان: لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان دابنیشن
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان داوای کرد لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوە بکرێت و بانگەوازی کرد بۆ تێکۆشانی هاوبەش.
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان داوای کرد لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوە بکرێت و بانگەوازی کرد بۆ تێکۆشانی هاوبەش.
هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) تونجەر باقرخان لە کۆبوونەوەی مەجلیسی پارتەکەیدا قسەی کرد.
باقرخان ئاماژەی بەوە کرد زیهنیەتی نەتەوەپەرستی و نەژادپەرستی لە جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوین و تورکیا هەڵکشاوە، ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی تەشەنەسەندنی شەڕ و کوشتار. لە تورکیاش هەموو تاوان و خیانەت و ستەمێک لەپشتی نەتەوەرستییەوە دەشاردرێتەوە، ئەم نەتەوەپەرستییەوە درۆینەیە لە مێژووی نزیک و دووردا سودی بۆ جڤاک نەبووە.
هەروەها جەختی کردەوە، تاکە چارەسەر ئاشتی جڤاکییە، پێویستە گەلانی تورکیا بە پێکهێنانی ئاشتی جڤاکی ڕێگە لەم تەوژمەی نەژادپەرستی و نەتەوەپەرستییە بگرن. دەبێت گەلانی تورکیا بزانن کوردان هەڕەشەی سەرەکی نین، بەڵکو هەڕەشەی سەرەکی هێزە نەژادپەرست و نەتەوەپەرستەکانن.
پاشان تیشکی خستەسەر ڕۆڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پێکهێنانی ئاشتی و گوتی: "هەر جارێک دەرگای ئیمراڵی دەکرێتەوە، هیوای چارەسەری دیموکراتیک مەزنتر دەبێت، ئارامی پێکدێت، ئابووری وڵات باشتر دەبێت. لە تورکیا بەڕێز ئۆجالان چەندین ساڵە جەخت لە ئاشتی دەکاتەوە. گوێ لە بەڕێز ئۆجالان بگرن، لەگەڵی دابنیشن و وتوێژ بکەن".
باقرخان دووپاتی کردەوە، ئیتر تاکە ڕێگەیەک ماوە و گوتی: "یان ئەوەیە ئاشتی جڤاکی پێکبهێنین، سیستەمێکی دادپەروەر و دیموکراتیک دامەزرێنین، یاخود تەسلیمی نەتەوەپەرستی و نەژادپەرستی ببین. واتە عەقڵی دەوڵەتی بوونی نییە. لە سەدەی نوێدا، تاکە ڕێگەی ڕزگاری بۆ تورکیا دیموکراسی و ئاشتییە بە عەقڵی هاوبەش. بۆ گەلانی تورکیا تاکە ڕێگەی ڕزگاری، ئاشتی کوردە. سیستەمێکی دیموکراتیک و دادپەروەر و ئازادیخوازە".
باقرخان ڕایگەیاند ئەوان بۆ ئەم ئامانجە تێدەکۆشن.