باقرخان: شکاندنی گۆشەگیری بۆ ئێمە گرنگییەکی ژیانیی هەیە
تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکی دەم پارتی ، سەرنجی بۆ مانگرتن لە خواردن ڕاکێشا و وتی:"شکاندنی گۆشەگیری بۆ ئێمە گرنگییەکی ژیانیی هەیە، گەلی کورد بۆ سەدەیەکی دیکە خۆی لە ئازادی بێبەش ناکات.
تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکی دەم پارتی ، سەرنجی بۆ مانگرتن لە خواردن ڕاکێشا و وتی:"شکاندنی گۆشەگیری بۆ ئێمە گرنگییەکی ژیانیی هەیە، گەلی کورد بۆ سەدەیەکی دیکە خۆی لە ئازادی بێبەش ناکات.
ئەنجومەنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە ناوەندی گشتی بە ڕۆژەڤی پێشهاتە سیاسییەکان و هەڵبژاردنی بەڕێوەبەرییە خۆجێییەکان کۆبووەوە. هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی دیموکراسی گەلان تونجەر باقرخان لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا قسەی کرد و پەیامی گرنگی پێشکەش کرد.
باقرخان ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکەیان لە قۆناغێکی مێژووییدا بەڕێوەدەچێت و وتی:"هیوادارم ئەنجامێک کە سوودی بۆ دیموکراسی و گەلی تورکیا هەبێت بهێنێتە ئاراوە.
میکانیزم و هاوکێشە سیاسییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی خزمەت بە بەرژەوەندیی گەل ناکەن. لە هەموو شوێنێکی جیهان شەڕ و بێکاری و هەژاری هەیە. داواکارییەکانی خەڵکیش سەرکوت دەکرێن. سیاسەتی ئێمە هەوڵی بنیاتنانی شێواز و سیستەمێکی نوێ بە کرێکاری و ئازادیی خەڵک و ئاشتی دەدات. سیاسەتی ئێستای تورکیا لە بەرژەوەندی گەل کار ناکات. لە دەرەوە هەوڵ دەدەن سیاسەتێکی سازشکارانەیان هەبێت و لە ناوەوەش سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردن بەڕێوەدەبەن. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە پرۆسەیەکی سەخت لە بەردەم هێزەکانی دیموکراسیدایە.
"دەسەڵات لە هەوڵی فریودانی کۆمەڵگایە"
ڕۆژەڤی سیاسی تورکیا زۆر بە خێرایی دەگۆڕێت. تا ئەم دواییانە شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستین هەبوو. ئێستاش بە هۆی ڕێککەوتنە نهێنییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل هەوڵ دەدەن بە هێواشی شێوەیەکی دووڕووانە ئەم بابەتە لە کارنامەی خۆیان دوور بخەنەوە. کێشەی کۆمەڵایەتی و ئابووری جددی هەیە. بەڵام کاتێک سەیری ڕۆژەڤی تورکیا دەکەین دەڵێی هەموو شتێک زۆر باشە. زۆربەی پرسەکانی پەیوەندی بە شەڕ و سەربەخۆییەوەیە. دەستوەردانی کۆمەڵگا دەکەن و هەوڵی فریودانی دەدەن. بەڵام ئێمە ڕاستییەکان بۆ گەل باس دەکەین و ئەوەی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ چارەسەری.
ئەو بودجەیەی لە پەرلەمان ئامادە دەکرێت، بودجەی گەل و کرێکاران نییە. پەرلەمانتارەکانمان شەڕی لەسەر دەکەن.
قهیرانی ئابووری
بەهۆی بێکاری و هەژاری لە وڵات ڕۆژانە دەیان کەس خۆیان دەکوژن. لە بنەڕەتدا ڕووداوەکانی خۆکوشتن و خۆسووتاندن نیشاندەری ئەوەیە کە ئابووری تورکیا لە قەیرانێکی گەورەدایە.
"ڕۆژەڤی کۆبوونەوەکانمان گۆشەگیری و هەڵبژاردنەکانە"
لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارتەکەمان بڕیاری گرنگ دەدرێت. یەکێک لەوانە هەڵبژاردنی بەڕێوەبەرییە خۆجێییەکانە. ئەوی تریان کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری و چارەسەرکردنی پرسی کوردە بە ڕێگەی دیموکراسیانە.
ئەم دوو ڕۆژەڤە لەگەڵ قەیرانی ئابووریدا دەبنە ڕۆژەڤی سەرەکیمان. لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی ڕابردوودا لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی پرسی کورد' لە زیندانەکاندا دەست بە مانگرتن لە خواردن کراوە. داوا لە دەسەڵاتدارانی حکومەت و کۆمەڵگا دەکەین لەم بابەتەدا بە تیگەیشتنەوە مامەڵە بکەن. هەموومان دەبینین بەو سیاسەتانە هیچ شتێک بەدی نایەت. زۆر گرنگە گۆشەگیری لاببرێت و چارەسەری دیموکراسیانەی کێشەی کورد دەست پێبکات. گەلی کورد ئیتر ڕێگا نادات سەدەیەکی تر لە ئازادی بێبەش بێت. پێویستە حکومەت ئەمە باش بزانێت. پێویستە بزانرێت ئەوانەی چاویان بەسەر کێشەی کورددا دەنوقێنن، ڕووبەڕووی لێکەوتەی دەسەڵاتدارانی پێشوو دەبنەوە. ئۆپۆزسیۆن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دەیانەوێت سەد ساڵی تر گەلی کورد بێ ستاتۆ بژی. ئێمە ڕێگە بەم کارە نادەین. گەلانی جیهان ڕێز لە گەلی کورد دەگرن و ڕاستییەکەیان بینیوە. بە دڵنیاییەوە دەبێ لەم سەدەیەدا پێگەی خۆی هەبێت.
'ئێمە لە شوێنێکی دیاریکراوین'
چاوی هەمووان لەسەر بڕیاری پارتەکەمان دەبێت. ئەم هەڵبژاردنە نەک تەنها بۆ گەلی تورک، بەڵکو بۆ پارتەکەمان ئەنجامێکی گرنگ بەدوای خۆیدا دەهێنێت. ئەم هەڵبژاردنە دەبێتە هەڵبژاردنی لێپرسینەوە لەوانەی لەڕێگەی قەیومەکانەوە ئیرادەی گەلی کوردیان پێشێل کردووە.
قەیوم کێشەی سەرەکی گەلی کوردە. بۆیە نەک هەر ئەو شارانەی کە دامەزراون، بەڵکو لە هەموو ئەو شارەوانیانەی هەرێمی کوردستان کە بە خراپی بەڕێوەدەبرێن، سەردەکەوین. ئەمجارەیان بە دڵنیاییەوە ڕێگە نادەین ئیرادەمان بە شتێکی ئاسایی وەربگیرێت. ئێمە نەک هەر بەڕێوەبەرییە خۆجێییەکان بەدەستەوە دەگرین، بەڵکوو شارەوانی و شارەکانمانیش دەپارێزین.
ئێمە جانتای فریاگوزاری و بەهاناوەچوونی کەس نیین
ئێمە لە ڕۆژئاوای تورکیا مۆدێلێک دادەمەزرێنین کە گەل و کرێکاران سەرکەوتوو دەبن و بەشداری لە بەڕێوەبەرییە خۆجێییەکان دەکەن. جارێکی تر دەڵێین؛ لەم دواییانەدا سەرنج و قسەوباسی زۆر لەسەر ناوی پارتیمان دەکرێت. ئەم قسەوباسانە بەبێ ئاگاداری ئێمە دەکرێت. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئێمە جانتای فریاگوزاری کەس نیین. بۆ کەسانێک کە کۆمەڵگا لەبەرچاو ناگرن و کار بۆ سەرمایەدار دەکەن، یاسایی و گرنگ نین. هەرکەسێک لە دیموکراسی و چارەسەرکردنی پرسی کورد هەڵبێت ئێمە دژیان دەوەستینەوە. هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی لە بەڕێوەبەرایەتیە خۆجێییە دیموکراتییەکاندا سەرکەوتوو بین، چوونکە دەمانەوێت خۆمان شارەکانمان بەڕێوەببەین.
ئێمە لەسەر بنەمای دیموکراسی و مافە گشتگییەکانی مرۆڤ و پەیڕەوی گشتی یاسا و سیاسەتی یەکسانی ژنانمان بە هیچ شێوەیەک سازش ناکەین. ئەمانە بە هیچ شێوەیەک دانوستانیان لەسەر ناکرێت. لەسەر ئەم بنەمایە هاوکاری و هاوپەیمانی دروست دەکەین. دەرگامان کراوەیە بۆ هەموو ئەو پێکهاتە کۆمەڵایەتی و سیاسیانەی کە ئەم یاسایانە قبوڵ دەکەن.
گەل هەرکەسێکیان بوێت، ئەوانە دەبنە کاندیدی ئێمە
گەل هەرکەسێکی لە هەرێمەکان دەستنیشان کرد، ئەوان دەبنە کاندیدی ئێمە. بۆ ئەمەش مەراسیمێکی گەورە پێش هەڵبژاردن بەڕێوەدەبەین. لەم بابەتەدا داواکارییەکانمان لە ئەندامانی سەرۆک وەزیران و ڕێکخراوەکانی شار، شارۆچکەکان و پەرلەمانتاران ئاراستە دەکەین. ئێمە لەم پێش هەڵبژاردنانەدا لایەنی کەس نیین. هەموو کاندیدەکان هاوڕێ و هەڤاڵمانن. هیچ جیاوازییەک لە نێوان هیچ کامیاندا نییە. ئەوانەی لە ئەنجامی ڕاپرسیەکە دەردەچن، کاندیدی ئێمەن.
لەبیرتان نەچێت ئێمە تەنها شەڕ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان ناکەین، لەدەرەوەی ئێمە بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆنی مەزن هەیە. ئەگەر تێکۆشانی ئێمە تەنها دژی لایەنە سیاسیەکان بووایە ئاسان دەبوو. یاسای دوژمنایەتی لە دژی ئێمە جێبەجێ دەکرێت. دەبێت بە پێی ئەم ڕاستییە بچینە پێش.
ئێمە ناڵێین لە ئێمە نیین، دەنگی بە ئێمە نەداوە، لە ڕابردوودا لە حزبەکانی تردا بووە. بە پێچەوانەوە بە تایبەتی دەچینە سەردانیان، باوەڕ بکەن هیچ کورد و کرێکارێک نییە کە بە شتەکانمان کاریگەر نەبێت. ئەگەر باش ڕوونی بکەینەوە، باوەڕمان وایە کە کاریگەریمان زۆر دەبێت. بۆ ئەمەش هەموو هەوڵێک دەدەین. ئێمە پێمان وایە لەم هەڵبژاردنەشدا سەردەکەوین."