باقرخان: ئەوانەی شێخ سەعیدیان لەسێدارەدا، ئۆجالان گۆشەگیر دەکەن
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان ڕایگەیاند سیاسەتی ستەمی ١٠٠ ساڵە نەیتوانی کورد لەناوببات و گوتی: "ئەوانەی شێخ سەعیدیان لەسێدارەدا، گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان دەسەپێنن".
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان ڕایگەیاند سیاسەتی ستەمی ١٠٠ ساڵە نەیتوانی کورد لەناوببات و گوتی: "ئەوانەی شێخ سەعیدیان لەسێدارەدا، گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان دەسەپێنن".
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی هەڵبژاردنی هەرێمی لە ناوچەی دەپ و قەرەیازی و خنوسی ئەرزەڕۆم بەشداری لە کۆبوونەوەی گەل کرد، باقرخان لە خنوس گوتی: "وەک چۆن سیاسەتی ستەمی ١٠٠ ساڵە نەیتوانی کۆتایی بە کورد بهێنێت، لە پاشەڕۆژیش ناتوانێت کۆتایی بە کورد بهێنێت. بەڕێوەبەرانی وڵات با باش بزانن، پرسی کورد بە لەسێدارەدان چارەسەر نەبووە و چارەسەر نابێت. پرسی کورد بە گرتن و سیاسەتی ستەم تەواو نابێت. کورد هەزاران ساڵە یەکێکن لە گەلانی هەرە دێرینی ئەم خاکە و هەرواش بەردەوام دەبێت".
باقرخان گوتی: "ئەوانەی شێخ سەعید ئەفەندیان لەسێدارەدا، گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان دەسەپێنن".