به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان داواكاری پێشكه‌ش كرا

پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌ مه‌به‌ستی بینینی موه‌كیله‌كه‌یان جارێكی تر داواكارییان پێشكه‌ش كرد.

له‌ پارێزه‌رانی نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده‌ ئیبراهیم بیلمه‌ز، نه‌ورۆز ئویساڵ، مه‌زڵوم دینچ و چه‌نگیز یوره‌كلی به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی بتوانن موه‌كیله‌كه‌یان عه‌بدوڵا ئۆجالان ببینن، كه‌ ١٨ مانگه‌ هیچ هه‌واڵێكی نازانرێت، داواكارییان پێشكه‌ش كرد.

پارێزه‌ران سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماری له‌ بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵیاییان كرد.

هـ . ب