بەهۆی پاڵپشتیکردنی تیرۆر تورکیا خرایە لیستی”ڕەساسی”ەوە
هێزەکانی ئەرکە دەریاییە نێودەوڵەتییەکان لە پاریس، خستنە لیستی”ڕەساسی” تورکیایان بۆ سپیکردنەوەی پارە و پاڵپشتیکردنی تیرۆر ڕاگەیاند.
هێزەکانی ئەرکە دەریاییە نێودەوڵەتییەکان لە پاریس، خستنە لیستی”ڕەساسی” تورکیایان بۆ سپیکردنەوەی پارە و پاڵپشتیکردنی تیرۆر ڕاگەیاند.
دوای کۆبوونەوەی هێزەکانی ئەرکە دەرییاییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لە ڕاگەیەندراوێکیاندا دەوڵەتی تورکیایان خستە لیستی”ڕەساسی” بۆ سپیکردنەوەی پارە و پاڵپشتیکردنی تیرۆر.
مارکۆس پلەیەر سەرۆکی هێزەکانی ئەرکە دەریاییە نێودەوڵەتیەکان ڕایگەیاند، هەژماری ئەو وڵاتانەی چاودێری دەکرێن زیاتر دەبێت، بەڵگە هەیە لە سپیکردنەوەی پارەی ڕەش، پێویستە تێکۆشان لە دژییان بەهێزتر بکرێت.
مارکۆس دەستنیشانی کرد، لەبارەی تورکیا چەندین کێشە هەیە، پێویستە تورکیا بەجیا قسەی لەسەر بکرێت، ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠١٩ تا ئێستا لەسەر تورکیا جیاوازییەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، لە سێکتەری بانق، زێڕ و بازرگانی بەردی گرانبەها، تورکیا جێگا دەدات بە داعش و قاعیدە، کە نەتەوە یەکگرتووەکان وەک تیرۆر پێناسەیان دەکات.
بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە کراوە، هەریەک لە وڵاتانی ئوردن، تورکیا و مالی خرانە لیستی” تیرۆی ڕەساسی”یەوە.
ف.ق