بکوژی هرانت دینک ئازاد کرا
ئۆغون ساماست کە سەرنوسەری رۆژنامەی ئاگۆسی کوشت، ئازاد کرا.
ئۆغون ساماست کە سەرنوسەری رۆژنامەی ئاگۆسی کوشت، ئازاد کرا.
ئۆغون ساماست کە لە ١٩ی کانونی دووەمی ٢٠٠٧ لەبەردەم بینای رۆژنامەی ئاگۆس سەرنوسەری ئەو رۆژنامەیە هرانت دینکی کوشت، ئازاد کرا.
ساماست کە هێرشی کردبووە سەر دینک، لە ٢٠ی کانونی دووەمی ٢٠٠٧ لە گەراجی پاسەکانی سامسۆن دەستگیرکرا و لە ٢٤ی هەمان مانگ زیندانی کرا. ساماست مانگی شوباتی رابردوو لە زیندانی جۆری ئێفی کاندرایەوە گواسترایەوە بۆ زیندانی جۆری ئێفی بۆلوو. بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکە بە پاساوی "دۆخی باشە" ساماستی ئازاد کرد.
هـ . ب