بەمەبەستی بەشداری لە رێپێوانی پاریس کۆنگرەی گەل بانگەوازێکی راگەیاند
دیوانی سەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل بە بۆنەی نۆهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و بۆ بەشداری لە رێپێوانی رۆژی شەممە بانگەوازێکی راگەیاند.
دیوانی سەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل بە بۆنەی نۆهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و بۆ بەشداری لە رێپێوانی رۆژی شەممە بانگەوازێکی راگەیاند.
دیوانی سەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل بە بۆنەی نۆهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی پاریس راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لەراگەیەنراوەکەیدا کۆنگرەی گەل باسی لەمانە کردوە:
"ئێمە سێ هەڤاڵی ژنە شۆڕشگێڕمان سەکینە جانسز (سارا)، فیدان دۆغان (رۆژبین) و لەیلا شایلەمەز (رۆناهی) کە لە نۆی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریس تیرۆر کرابوون بە رێزی گەورەوە بە بیردەهێنینەوە. ئێمە جارێکی دیکە نەفرەت لە دەوڵەتی تورکی فاسیست دەکەین و جەخت دەکەینەوە کە لێپێچینەوە لەو کۆمەڵکوژیە دەکەین.
گەلەکەمان، دۆستانمان و لە زۆر شوێنی جیهان رێکخراوەکانی ژنان لە پێناو ئەوەی لێپێچینەوە لە بکوژان بکرێت و دادپەروەری بچەسپێنرێت ماوەی نۆ ساڵە تێکۆشانی گەورە بەڕێوەدەبەن.
دادپەروەری لە فەرەنسا لە بری ئەوەی راستیەکان بخاتەڕوو لە پێشەوە بنەماڵەکان و ویژدانی گەلەکەمان و رای گشتی ئاسودە بکات، دەیەوێت ئەو دۆسیەیە دابخات.
هەموو کەس بکوژان دەناسن و ناونیشانیان دەزانن. جیا لە بەڵگە و زانیارییەکانی ناو پەڕاوی دۆسیەکە ئیسماعیل حەقی پەکین سەرۆکی پێشووی فەرمانگەی هەواڵگری سوپای تورک لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاندبوو، کۆمەڵکوژیەکەی پاریس لە لایەن میتەوە ئەنجامدراوە و ئەگەر پێویست بکات دەکرێت بەرامبەر کەسانی دیکەش ئەنجام بدرێت.
روونکردنەوەی کۆمەڵکوژیەکەی پاریس، ئاشکراکردنی راستییەکان و جێبەجێکردنی دادپەروەری ئەرکی دەوڵەتی فەرەنسایە.
لەسایەی ئەو نەرمینواندن و پشتگیرییەی ناتۆ کە فەرەنساش ئەندامە تیایدا هەروەها وڵاتانی ئەوروپا دەوڵەتی تورک بێ ئەوەی پاشەکشێ بکات بە ئاشکرا کوردان کۆمەڵکوژ دەکات. لەبەر ئەوەش فەرەنسا دەیەوێت دۆسیەی کۆمەڵکوژی پاریس دابخات.
دەوڵەتی تورکی فاشیست بە هۆی سیاسەتەکانی پاکتاوکردنی گەلی کورد لەئێستادا لە ناو قەیرانیکی گەورەدایە و بەرەو ترازان و هەڵوەشانەوە دەچێت. هیچ شتێک توانای نییە هەڵوەشاندنەوەی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە رابگرێت. لەم قۆناغەدا فەرەنساش و ئەو وڵاتانەی رۆڵیان لە کێشەی دۆزی کورداندا هەیە، پێویستە سیاسەتەکانیان بگۆرن و ئەوەش بابەتێکی ئەخلاقی و ویژدانییە.
تا ئەو کاتەی دادپەروەری دەچەسپێت، لەپێشەوە بزوتنەوەی ژنانی کورد، گەلەکەمان و دۆستانمان، دەستبەرداری تێکۆشانی دادپەروەری بۆ سێ ژنی شۆڕشگێڕ نابن. تاکە وەڵام بەرامبەر بە کۆمەڵکوژی و پاکتاوکاری ئەوەیە کە دەبێت رژێمی دەوڵەتی تورکی هەڵبوەشێنرێتەوە.
لەم قۆناغەدا لە هەموو گۆڕەپان و ناوەندێک کە گەلەکەمانی لێیە، بەشداری بەهێز زۆر گرنگە. بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی ژنانی کورد- ئەوروپا (تەژەکە-ئە) لە ٨ی کانونی دووەمدا لەپێناو شەرمەزارکردنی حکومەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە کە هەڤاڵانمان سارا، رۆژبین و رۆناهی تیرۆر کردوە و هەروەها بۆ ئەوەی فەرەنسا دادپەروەری جێبەجێ بکات، پێویستە هەموو کەس بێتە پاریس.
بۆ ئەوەی ببینە دەنگی شەهیدان و گەلەکەمان، لە ٨ی کانونی دووەم رۆژی شەممە ئێمە لە پاریس دەبین".
هـ . ب