بەمەبەستی بینینی عەبدوڵا ئۆجالان کە هیچ هەواڵێکی نازانرێت، داواکاری نوێ بەرزکرایەوە
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە هیچ هەواڵێکی نازانرێت، داواکارییان پێشکەش کرد.
پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە هیچ هەواڵێکی نازانرێت، داواکارییان پێشکەش کرد.
٣٤ مانگە زانیاری لە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەرناگیرێت، کە لە زیندانی ئاسایشی توندی جۆری ئێفی ئیمراڵیدایە. پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان بە مەبەستی دیدار لەگەڵ موەکیلەکەیان جارێکی دیکە سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی دەزگای جێبەجێکردنی سزای ئیمراڵییان کرد. داواکارییەکە لەلایەن پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە رازیە ئۆزتورک، ئیبراهیم بیلمەز، عەمران ئەمەکجی و جەنگیز یورەکلییەوە بەرزکرایەوە.
پارێزەران هەمان داواکارییان بۆ بینینی موەکیلەکانی دیکەیان لە ئیمراڵی عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاشیش بەرزکردەوە.
داواکارییەکان بە مەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان و سێ زیندانی دیکە لە ئیمراڵی، بە پاساوی "سزای دیسپلین" ئاستەنگ دەکرێت. دادگا دۆسیەی پەڕاوی پەیوەست بە سزای دیسلپین ئاشکرا ناکات.
هـ . ب