بنەماڵەکان بۆ چوونە ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد
بنەماڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی زیندانیانی تر، کە لە گۆشەگیری ئمراڵیدان، بۆ چوونە ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد.
بنەماڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی زیندانیانی تر، کە لە گۆشەگیری ئمراڵیدان، بۆ چوونە ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد.
نزیکەی ٣ ساڵە هیچ زانیاریەک دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەست ناکەوێت. برای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، محەمەد ئۆجالان و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ، بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار سەردانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵیان کرد.
برای عومەر خەیری کۆنار، عەلی کۆنار، برای حامیلی یەڵدرم، پۆڵات یەڵدرم، خوشکی وەیسی ئاکتاش، مەلیحە چەتین، لەپێناو کەسوکارەکەیان کە لە ئیمراڵی لەژێر گۆشەگیرییەکی تونددان، سەردانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵیان کرد.
پەیوەندی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە دەرەوە، بە تەواوی بڕاوە. وەڵامی داواکاری چاوپێکەتن نادرێتەوە، زۆربەی جار داوی چەندین مانگ، سزایی دیسپلین وەک پاساو بە پارێزەرەکان ڕادەگەیەنرێت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆتایی نوسینەگەی یاسایی سەدە، کە لە ١٧ی کانوونی دووەم بڵاوکرایەوە.
-لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە تەنها ٥ چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی ئەنجامدراوە.