بنەماڵەکان بە مەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکاریی نوێیان پێشکەش کرد

بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی، بۆ ئەوەی بتوانن سەردانی ئیمراڵی بکەن، جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کرد.

محەمەد ئۆجالان برای رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پاڕێزەرەکەی مەزڵوم دینچ بە داواکاری ئەنجامدانی دیدار سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.

عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵاد یڵدرم برای حامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش کە ئەوانیش لە زیندانی ئیمراڵی زیندانی کراون، بەمەبەستی دیدار داواکارییان پێشکەش کرد.

سێ ساڵە هیچ زانیارییەک لە بارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بەردەست نیە.