بنەماڵەکان بەمەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد

بنەماڵەی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی سێ زیندانی دیکەی ئیمراڵی، کە ماوەی ٤٠ مانگە هیچ زانیارییەکیان لێ نازانرێت، بەمەبەستی دیدار داواکارییان پێشکەش کرد.

ماوەی ٤٠ مانگە هیچ زانیارییەک لەبارەی رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کە لەژێر گۆشەگیریی ڕەها دایە بەردەست نییە، محەممەد ئۆجالان برای رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ، بۆ پێشکەشکردنی داواکاری دیدار سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.

ھاوکات بەهەمان مەبەست عەلی کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یەڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش سەردانی داواکاریی گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد.