گیراوانی سیاسی دۆزی پەکەکە و پاژک لە ڕۆژی ٢٧ی مانگی ١١ی ٢٠٢٠وە لە دژی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئۆجالان کە ٢١ساڵە لە دوورگەی ئیمرالی بەندکراوە و هەروەها لە دژی پێشێلکردنی مافی گیراوانی سیاسی لە زیندانەکانی باکوری کوردستان و تورکیا، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
٧٢ ڕۆژە چالاکی گیراوانی مانگرتوو بەردەوامە و گروپی ١٥هەم دەستیان بە چالاکی مانگرتن لەخواردن کردووە.
مەخموور
لە کەمپی پەنابەرانی مەخموور، ژنان لە ڕۆژی ١٨ی کانوونی ٢٠٢٠ وە لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان بە چالاکی مانگرتن لەخواردن کردووە. چالاکییەکە کە لە رێکخراوەی بنەماڵەی شەهیداندا بەڕێوە دەجێت ،٥١ڕۆژە بەردەوامە.
یونان
لە کەبپی پەنابەرانی لاڤیریۆ لە وڵاتی یونان بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پشتیوانی لە چالاکی گیراوانی سیاسی دەستیان بە چالاکی مانگرتن لەخواردن داوە. ئەم چالاکییە ٣٤ڕۆژە بەردەوامە. تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕ، تەڤگەری ژنانی کوردی ئەورووپا و ناوەندی جاندی کوردستان پێشەنگایەتی ئەم چالاکیە دەکەن.
ک-ش