بەشتاش: دەبێت هەر كەس لەدژی شەڕ بێت

سەرۆك فراكسیۆنی هەدەپە رایگەیاند:"رێگای فووتێكردن و هەبوونی فەقیری و كۆشتن یان خستە بواری كردەیی ئەویش سیاسەتی شەڕە. هۆكاری ئەم شەڕە ئەوەیە كە دەسەڵات دەیەوێت قەیرانی خۆی ناوخۆیی چارەسەر بكات. دەبێت هەموو كۆمەڵگە لەدژی دژ راوەستێت".

سەرۆك فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی گەلان"هەدەپە"مەڕال دانش بەشتاش لەهۆڵی پەرلەمان كۆبوونەوەی راگەیاندنی پێكهێناو بابەتەكانی رۆژی هەڵسەنگاند.

مەراڵ دانش بەشتاش لەكۆبوونەوە راگەیاندنیەكەیدا، سەرەنجی راكێشایە سەر ئۆپەراسیۆنی ئەرتەشی تورك لەدژی باشوری كوردستان و لەسەر بابەتە ووتی:"ئەمڕۆكە لەتیڤی و رۆژنامەكاندا هەواڵی ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنور بەدەی دەكرێت. وەكو هەموو جارێك دیسانەوە هەڵدەوەشێنن، بنەبڕ دەكەن و دەكۆژن. ئاخۆ بەمشێوەیە كێشەیەك چارەسەر بوو؟ پرسی كورد چارەسەر بوو؟ ئێمە دەست لەئەنجامەكانی شەڕ بەردەین، سیستەمێكی دیموكراتیك و پرسێك چارەسەر بوو؟ بێگۆمان نا. چی دەبێ؟ ئێستا لەناوخۆ كۆمەڵێك كێشە و مەشاكل هەیە. رێگای شاردنەوە برسیەتی، فەقیری، بێكاری و كۆشتن خستنە رۆژی سیاسەتی شەڕە. بۆ ئەوەی خەڵك بیر لەهیچ نەكەنەوە لەسەر سفرەكانیان نان نییە، ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنوریان كردە رۆژەڤ. بۆ شەڕی نێوان ئۆكرانیا و روسیا، توركیا نێوانگێڕی كرد، بەڵام دۆژمنایەتی كوردان دەكات. سیاسەتی شەڕ رادەگەینێت، ئەو نە نامەبەرێكی ئاشتییە. هۆكاری ئەم شەڕەش نەچارەسەركردنی قەیرانی ناوخۆیی توركیایە. بۆ ئەوەی چاوپۆشی لەو قەیرانانە بكات، ئۆپەراسیۆن بەردەوام دەكات.

لەبەردەوامی دە بەشتاش دەستنیشانكرد كە ئۆپەراسیۆن و سیاسەتی شەڕ و دۆژمنایەتی كوردان تەنیا، زەرە لەكوردان نادات و ووتی:"داوای كوردان و بزوتنەوەكەیان بۆ هاووڵاتیبوونی ئازاد و یەكسانە. وەكو هەركەس دەیانەوێت، وەكو هەركەس دەیانەوێت لەناو سیستەمێكی دیموكراتیك و یاساییدا بژین. ئەنجامی شەڕ 84 ملیۆن مرۆڤ بەیەكەوە دەژین. سیاسەتی شەڕ خۆی لەنرخی بەنزین، گۆشت و خواردن و خواردنەوەی منداڵاندا نیشاندەدات. ئەم سیاسەتە دەبێتە ماڵ هەموو خەڵك. وەكو هەدەپە ئێمە لەدژی شەڕ، تیمێكی ئاشتی، دیالۆگ و دانۆستاندن دەپارێزین. ئێمە بەجددی دەتوانین پرسی كورد و تورك بەرێگەی ئاشتی چارەسەر بكەین. ئێمە دەتوانین لەیەكتر تێبگەیین.

بەشتاش لەئاخاوتنی خۆیدا سەرەنجی راكێشایە سەر شەڕی لەبەرامبەر بەزنیدانیان و دەستبەسەركراوان و لەسەر ئەم بابەتەش ووتی:"لەسەر زیندانیان ئەشكەنجەیەكی سیستەماتیك  و بەپیلان بەردەوام دەكات. یاسایەكی تایبەت لەدژی زیندانیان بەرێوە دەبن. ئەشكەنجە و گۆشار لەئاشتی كۆشتندا پێكدێنن. زیندانیانی نەخۆش یەك و یەك ژیانیان لەدەستدەدەن. وەكو هەركەس ئەوانیش خاوەن مافن كە وەكو هەركەسی تر لەمافی خۆیان سوودمەند بن. ئەم سیاسەتی گۆشار و توندڕەوییە بەكۆتا بهێنن. هەر رۆژ و هەر هەفتە ئۆپەراسیۆن دەكەن. ئەمجارەش بەبیانۆی ماددی لەرووداوەكانی كۆبانێ ئۆپەراسیۆن كردن و 46 كەسیان دەستەبەسەركرد. لەئامەدیش بەبیانۆی بەشداری مەراسیمی جەژنی نەورۆز بوونە، هاوڵاتیانیان دەستبەسەركرد. سودێكی ئەو ئۆپەراسیۆنانە بۆ هیچ كەسێك نییە".

ف.ق