بومەلەرزە گەملیکی هەژاند

لە کەنداوی گەملیک لە دەریای مەڕمەڕە بە گوڕی ٥.١ پلە بە پێوەری ریختەر بومەلەرزە روویدا.

بە گوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی دۆخی لەناکاو و کارەساتی سروشتی لە تورکیا (ئافاد) لە کەنداوی گەملیکی دەریای مەڕمەڕە بە گوڕی ٥.١ پلە بە پێوەری ریختەر بومەلەرزە روویداوە.

راگەیەندرا کە بومەلەرزەکە لە کەناراوەکانی ناوچەی مودانیای بورسا لە قووڵایی ٩ کیلۆمەتری زەوی روویداوە.

لە شارەکانی ئیستەنبوڵ، بورسام کۆجاعەلی و ساکاریا هەست بە بومەلەرزەکە کرا.

هـ . ب